BOX Media

BOX Media بۆكس میدیا, میدیایەك بۆ كردنەوەی سندوقی ھەموو ھەواڵێك

08/09/2026

بەپەلــە:
شاندێکی میتی تورک بەپەلە دەگاتە هەولێر

زانــیاری زیاتر⤵

08/09/2026

بەپەلــە:
خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم دەستپێدەکات

زانــیاری زیاتر⤵

08/09/2026

بەپەلە..
پرۆسەی تەمویلی موچەی هەرێم تەواو كرا

لە کۆمێنتە⤵️

🔻١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا دزەیان پێكراوە 🔸دزەپێکردنی ١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا؛ مۆڵەتی شۆفێریی وەزیری جەنگ لە وێب...
08/09/2026

🔻١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا دزەیان پێكراوە

🔸دزەپێکردنی ١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا؛ مۆڵەتی شۆفێریی وەزیری جەنگ لە وێبی تاریکدا دەفرۆشرێت

🔹بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئین بی سی، لە ئەنجامی هاککردنی کۆمپانیای ئەمریکی «IDScan» کە تایبەتە بە پشتڕاستکردنەوەی دیجیتاڵیی ناسنامە، زانیاریی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی دزەیان پێکراوە.

🔹مۆڵەتی شۆفێریی پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە ماڵپەڕێکی هاکەراندا بەناوی «نێکسس» بە نرخی ١٠٠ دۆلار خراوەتە ڕوو.
زانیاریی کۆمەڵێک شارەزای دیاری ئاسایشی سایبەری (وەک بڕاین کرێبس و زاکس ئێدواردز) لەنێو داتا دزراوەکاندایە.
🔹ماڵپەڕی نێکسس زیاتر لە ١١.٥ ملیۆن لاپەڕە داتای دزراوی تێدایە و لەلایەن هاکەرە ڕووسییەکانەوە ڕیکلامی بۆ دەکرێت.

🔹لای خۆیانەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) و نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) ڕایانگەیاندووە کە دەستیان بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی ئەم ڕووداوە.

08/09/2026

هـــات:
هاوڵاتیانی کوردستان جارێکی دیکە پرۆژەی ڕوناکی ڕەتدەکەنەوە

وێنەو زانــیاری⤵

🔻چوارچێوەی هەماهەنگی: تەواوکردنی کابینەی حکومەت و یاسای نەوت و غاز لەپێشینەن🔹چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆ...
08/09/2026

🔻چوارچێوەی هەماهەنگی: تەواوکردنی کابینەی حکومەت و یاسای نەوت و غاز لەپێشینەن

🔹چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، چەند دۆسیەیەکی سیاسی و تەشریعی گرنگی تاوتوێ کرد و ڕایگەیاند:

🔹جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پەسندکردنی یاسای دەستەی حـ،ـەشدی شـ،ـەعبی بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
🔹یاساکانی "نەوت و غاز"، "دادگای فیدراڵی" و "ئەنجوومەنی فیدراڵی" وەک هەنگاوی سەرەکی بۆ تەواوکردنی بونیادنانی دەستووریی دەوڵەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
🔹لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، بڕیاردرا بەردەوام بن لە دەستنیشانکردنی ئەو وەزیرانەی ماون تاوەکو کابینەی حکومەت بە تەواوی تەواو بکرێت.
🔹ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی هاوپەیمانییەکە و داڕشتنی پەیڕەوێکی ناوخۆ بۆ یەکخستنی بڕیارەکان و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەیی، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

08/09/2026

هــــات:
دوای حەوت ساڵ سیاسیەکی کورد ئازادکرا

لە کۆمێنتە⤵️

08/09/2026

بەپەلــە:
بەغدا دەبێت بە جێگرەوەی ئەمریکا لە هەولـێر

زانــیاری زیاتر⤵

🔻قه‌ته‌ر نێوه‌ندگرییه‌ك بۆ داڕشتنی ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان تاران و واشنتن ئاشكراده‌كات🔹وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكر...
08/09/2026

🔻قه‌ته‌ر نێوه‌ندگرییه‌ك بۆ داڕشتنی ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان تاران و واشنتن ئاشكراده‌كات

🔹وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد، ده‌وحه‌ له‌ هه‌وڵێكی چڕی نێوه‌ندگریی دیپلۆماسیدایه‌ بۆ داڕشتنی ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌ نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردولا مسۆگه‌ر بكات و كۆتایی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی له‌ كه‌نداو بهێنێت.
🔹ماجد ئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگری له‌ قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتودان و له‌ ئێستادا پێشنیاز و ڕه‌شنوسی نوێ له‌ نێوان به‌رپرسانی تاران و واشنتندا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن تاوه‌كو ببنه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆیه‌كی فراوانتر.
🔹به‌وته‌ی ماجد ئه‌نساڕی، "ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بریتییه‌ له‌ ڕاگرتنی ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازییه‌كان، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌ گه‌روی هورمز، هاوكات ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانوستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كان".
🔹ده‌شڵێت، "ده‌وحه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ هه‌رێمییه‌كانی، له‌وانه‌ عومان و پاكستان كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی تارانی كردبو تا به‌ربه‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌".

08/09/2026

هـــات:
ئەم بەیانییە هێرشێکی گەورە کرایە سەر سعودییە

لە کۆمێنتە⤵️

Address

Darbandikhan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BOX Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share