07/08/2023
ئێ نەبز (e-Nabız) چیە؟
ئێ نەبز بریتیە لە پلاتفۆرمێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی تورکیاوە داندراوە بۆ هاووڵاتیانی کە هەموو کەسێک لە سەرووی تەمەنی ١٦ ساڵی دەتوانێت ببێتە خاوەنی هەژماری خوی، لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە هاوولاتی دەتوانێت لە هەر شارێک، لە هەر نەخۆشخانەیەک و لە لای هەر دکتۆرێک بە ئارەزووی خۆی کاتی چاو پێکەوتن دیاری بکات و چارەسەری وەربگرێت، جگەلەوەش هاووڵاتی دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت بچێتەوە سەر ئەرشیفی تایبەت بە هەر چارەسەرییەک، هاووڵاتیانی بیانیش دەتوانن سوودمەندبن لەم پلاتفۆرمە بە مەرجێک خاوەنی بەڵگەی نیشتەجێبوون بن.