07/08/2016
ئه‌ڵێن کابرایه‌ک له‌سه‌ر جاده قه‌یسی ئه‌فرۆشت و هاواری ئه‌کرد، قه‌یسی قه‌یسی، قه‌یسی کیلۆی به هه‌زار دینار و ناوکه‌که‌ی به دوو هه‌زار. كابرایه‌ک به لایدا تێپه‌ڕی و پێی وت: ئه‌وه بۆ قه‌یسیه‌که خۆی به هه‌زار و ناوکه‌که‌ی به دوو هه‌زاره؟ وتی: ئاخر ناوکه‌که‌ی عه‌قڵ زیاد ده‌کات. كابرا کیلۆیه‌ک له ناوکه‌که‌ی لێ کڕی و چوو له‌ولاوه خه‌ریکی شکاندن و خواردنی ناوکه قه‌یسی بوو. له‌پڕ به‌خۆی وت باشه بۆچی من قه‌یسییه‌که‌م نه‌کڕی! هه‌م قه‌یسیم ده‌خوارد هه‌م ناوکه‌که‌ی. یه‌کسه‌ر هاته‌وه لای کابرای قه‌یسی فرۆش و پێی وت بۆچی منت خه‌ڵه‌تاند؟ به‌س ناوکه قه‌یسیت دامێ و به گرانتریش؟ وتی: ئه‌ی نه‌م وت عه‌قڵ زیاد ده‌کات!؟!؟ سوپاس بۆ لایک کردنی پەیجەکەمان👍👍