Rastyakany jyan

Rastyakany jyan ئەم پەیجە بۆ دڵ خۆشی ئێوەیە بە هیوای سوود بینین لە بڵاو?

12/07/2021
21/10/2020

مندال و تەكنەلۆژیا
زۆر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا كاریگەری زۆر خراپی لەسەر منداڵان هەیە لەوانە:
- بیرەوەری ( زاكرە) ی منداڵ تێكدەدات و بیركردنەوەی زیاتر پشت بە ئامێر دەبەستێت .
- منداڵ تووشی گۆشەگیری و ئاستەنگی دەكات و كاتێك ئالودە بێت لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبون بە ئۆتیزم .
- هۆكاری گەلێك نەخۆشی وەك شێرپەنجە و دەمارگیری و ماندویەتی و سەرئێشەیە بەهۆی تیشكدانی ئامێرەكان و كاریگەی راستەوخۆی لەسەر چاو هەیە .
- دەبێتە هۆكاری تووشبون بە قەڵەوی و تەمبەڵی و جوڵانەوەی كەم و هەست بە ئازاری شان و مل .

01/08/2019

هەلەکانی سوێند خواردن .

01/08/2019

هەڵەکانی سوێند خواردن.

لەداخی ئەوپەیچانەی زانیری بە5کۆمێنتئەفرۆشن فەرمون هەموشت دەرباری بەنداوی تورکیا بزانەساڵی ١٩٨٨كنعان ئورون سەرۆک وەزیرانی...
12/05/2019

لەداخی ئەوپەیچانەی زانیری بە5کۆمێنت
ئەفرۆشن فەرمون هەموشت دەرباری بەنداوی تورکیا بزانە

ساڵی ١٩٨٨كنعان ئورون سەرۆک وەزیرانی ترکیا بڕیاڕی دا کە سێ بەنداو لە سەر ڕوباری دجلە درووست بکات دوای بڵاو بونەوەی ھەواڵەکە صدام حسين وەفدێک بە سەرۆکایەتی طارق عزيز دەنێرێت نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن کە ئەمە دژی سەروەرییەکانی عێراقە ، بەلام داواکاری وەفدە عێراقیەکە ڕەت دەکرێتەوە وەفدەکە دەگەرێتەوە بۆ بغداد و هەواڵەکە دەگەیێنن بە صدام حسين ئەویش وەک فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکان یەکسەر ھێزی ئاسمانی دەخاتە حالەتی ئامادە باشی و بڕیار دەدات چوار سەکوێ موشەکی زەمین بە زەمین و دەیان سەکۆی تری موشەکی حسێن و صمود له سەربازگەی خالید و رشیدیە بگوازێتەوە بۆ ناوچەی دەشتی ھەریر بۆ وێران کردنی شوێنی دروست کردنی بەنداوەکان لە تورکیا کاتێک تورکەکان بەمە دەزانی یەکسەر بڕیاری ڕاگرتنی بەنداوەکان دەدات وەفدێک بە سەرۆکایەتی کنعان ئورون دێت بۆ شاری بغداد بە فەرمی داوای لێبوردن لە عێراق دەکەن
ئەمەیە حیکمەتی ئیدارە دانی وڵات
عێراق تاکە ولاتی جیھانە جارانی جوانتر بوو لە ئێستا مێژوو ھیچ ھەڵوێستێک لە بیر ناکات نیشتیمانی نێوان دوو ڕوبارەکە..!!

هیوادارم سوودی هەبوبێت بۆتان
گەرهندێک کۆمێنت کەن لەدلسۆزی خۆتانە
خوا لێتان رازی بێت

12/05/2019

چۆن گورچیلەکانمان بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟!

١)بۆ ئەو کەسانەی کە گورچیلەکانیان لاوازن لە ئیش کردن یان کێشەیان ھەیە:

• ھەروەک لای ھەموان ئاشکرایە نەخواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە ھۆی ووشک بوونەوە کە ئەمە لەو کەسانەی کە گورچیلەکانیان لاوازن لە ئیش کردن گرفت دروست دەکات، ھەر بۆیە باشتر وایە ئەم جۆرە نەخۆشانە بەڕۆژوو نەبن یان سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەن بۆ دیاریکردنی ڕێژەی لاوازی گورچیلەکانیان و بەپێی ڕێنمایی ئەو بەڕۆژوو ببن.

• ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە شۆردنی گورچیلەکان ھەیە ناتوانن ڕۆژوو بگرن.

• ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان بۆ چاندراوە ناتوانن بەڕۆژوو ببن، چونکە پێویستە بەردەوام چارەسەر وەرگرن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

٢)بۆ ئەو کەسانەی گورچیلەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات:

• کەمکردنەوەی بەکارھێنانی خوێ و خواردنی سوێر، چونکە پێویستی لەش زیاد دەکات بۆ ئاو و شلەمەنیەکان.

• کەم بەکارھێنانی ئەو خواردنانەی کە پڕۆتین زۆرە لە پێکھاتەیاندا.

• چاودێری کردن و کۆنتڕۆل کردنی فشاری خوێن لەو کەسانەی کە نەخۆشی بەرزەپەستانی خوێنیان ھەیە.

• پارێزگاری لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵە.

• کەم بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن.
• خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە کاتی نێوان بەربانگ بۆ پارشێو، بەشێوەک لە (٢) لیتر کەمتر نەبێت.

• دورکەوتنەوە لە کەش و ھەوای گەرم و وشکبونەوە.

11/05/2019

خۆشەویستان هەندێک زانیاری سەرنج ڕاکێش
بەراستی توشی شۆکت ئەکات خوێنەربن

1 =وشترێکی تینوو دەتوانێت نێزیکەی 135
لیتر ئاو بخواتەوە لە ماوەی 13خولەکدا

2 =حەوت ملیون دۆلار تێچوی کەشتی تایتانیک بوو
بەڵام داهاتی فلیمی تایتانیک 200 ملیون دۆلار بوو

3 = لیونیل میسی بە34خولەک یاری کردنی ئەتوانی
ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری لامبۆرگینی بکڕێت

4 = لەم سەردەمە خێراترین ئاین لە ڕوی گەشەکردنەوە
ئاینی پیرۆزی ئیسلامە

5 = زۆرترین ڕێژەی جیابونەوە (تەلاق )لە جیهان لە وەڵاتی ئێرانە

6 = لە % 80ی سەر ئێشەی ئافرەتان بە هۆی بەستنی
تەوقەی قژەوەیە

7 = سالی 2013داهاتی کۆمپانیای بی ام دەبلیو 80 ملیار یۆڕۆ بوو

8 = ڕوسیا بە پلەی یەکەم دێت لە جوانترین ئافرەتەکانی جیهان

9= یەک خولەک پێکەنین یەکسانە بە دوو کاتژمێر خەوتن
بۆ جەستەی مرۆڤ
10=لە ڕوسیا 20 ملیۆن موسلمان دەژین و 8هەزار مزگەوتیان هەیە

11= لە پێنج چرکەدا35هەزار کۆکا کۆلا دەخورێتەوە

12= تا ئێستا لە % 50ی دانیشتوانی جیهان موبایل یان بە کار نە هێناوە

13= ئافرەت لە ماوەی یەک خولەکدا19 جار چاو دەتروکێنتت بەڵام پیاو11جار چاو دەتروکێنێت

14= گەورەترین وڵات لە جیهان دا ڕوسیایە

15= هەرگیز ڕونادات لە هەمان کات قسە بکەیت و بە لوتیش هەناسە بدەی

16= هەموو43چرکەیەکدا لە جیهان کەسێک خۆی دەکوژی

17= ئەگەر درێژی باڵات188سانتیمەترە ئەوە تۆ لە
% 94 خەڵکی جیهان باڵات بەرزترە
18= هەرگیز ناتوانی بە هۆی هەناسە گرتنی خۆتەوە خۆت بکوژی

19= ئەگەر بۆ ماوەی60کاتژمێر نە خەویت ئەوە جۆرە دەنگێک دەبیستی کە هەرگیز بونی نیە

وێمبڵتۆن دەڵێت؛ئەم دایکە شێرە بە جۆرێک لەگەڵ وورچێکدا جەنگا كه بەھێزترین(کەڵبە)ی ددانی لەدەستدا ھەموو ئەو ماوەی جەنگا تەنھا بۆ پاراستنی بێچووەکەی بوو لە چنگی وورچەکە و لەکۆتایشدا بێچووەکەی ڕزگار کرد...!!

ئێوەش تەنها خوێنەرمەبن دوو سێ کۆمێنت کەن.

چەند راستییەك لەبارەی گورچیلەگورچیلە یەكێك لە ئەندامە هەرە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤە، رۆڵی پاڵاوگە لەنێو لەشی مرۆڤدا دەبینن...
09/05/2019

چەند راستییەك لەبارەی گورچیلە

گورچیلە یەكێك لە ئەندامە هەرە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤە، رۆڵی پاڵاوگە لەنێو لەشی مرۆڤدا دەبینن، لێرەدا چەند راستییەك لەبارەی گورچیلەوە دەخەینەڕوو.

1- هەر گورچیلەیەك 11 - 12 سەنتیمەتر درێژە و بارستاییەكەی 140 گرامە و قەبارەكەی نزیكەی مستەكۆڵەیەكە.

2- گورچیلەكان لە ماوەی 24 كاژێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێون كە بە 225 كیلۆمەتر بۆڕیدا دەڕۆن.

3- گورچیلەكان هەر 30 خولەك جارێك خوێن پاڵفتە دەكەن و 1%ی قەبارەكەی دەكەن بە میز.

4- یەكەم نەشتەرگەریی سەركەوتووی چاندنی گورچیلە ساڵی 1954 ئەنجامدرا، پێشتر لە 1933 ئەنجامدرا، بەڵام شكستی هێنا.

5- گورچیلەی راست بچووكترە و شوێنەكەی نزمترە بەراورد بە گورچیلەی چەپ.

6- ئەو كەسەی بە یەك گورچیلەوە لەدایك دەبێ، گورچیلەكەی هێندەی دوو گورچیلە گەورە دەبێ بە تێپەڕینی كات، واتە یەك گورچیلەكە كێشی دوو گورچیلەی دەبێ!

7- لە زیاتر لە 75%ی خەڵكیدا، یەك گورچیلە دەتوانێ زۆر ئاسایی كاری خۆی بكات، ئەگەر ئەوی دیكەش لاببرێ.

8- گورچیلە بەرپرسە لە چالاككردنی ڤیتامین دی لە جەستەدا.

9- لەباری ئاساییدا گورچیلە رۆژانە 1-2 لیتر میز دروست دەكات.

10- چواریەكی خوێنی لەش لە دڵەوە دەنێردرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی گورچیلە.

🔴 هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە :-_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟؟؟_ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟_ نیشانەکا...
27/04/2019

🔴 هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە :-
_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟؟؟
_ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟
_ نیشانەکانینەخۆشی غودە چیە ؟
_ پشکنینەکانی دەکرێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
_ ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟

🔷 نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):
رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )
ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.

✔ بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:

① غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.

② غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.

ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک
(Triiodothyronine T3)
کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی ( مێ ) به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی ( نێر )، هه‌ندێ جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

🔴 نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism):

① دابەزینی كێشی لەش.
② خێرابوونی لێدانی دڵ.
③ سكچوون.
④ گەورەبوونی ڕژێنەكە.
⑤ زوو تووڕە بوون.
⑦ لەش گەرمی.
⑧ ماندووێتی.
⑨ دەست لەرزین.

🔴 نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism):

① بێ هێزی.
② وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
④ کەم بوونی ئارەقە.
⑤ لاواز کردنی مێشک.
⑥ تێک چوونی باری دەرونی .
⑦ کەم خوێنی.
⑧ قەبزی.

✅ دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە:

① ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە.

‌‌‌② سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.

③ تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.

④ پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەد برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت

* ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی غودە:
⚫ T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
⚫ T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
⚫ TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L

7 hypothyroid

ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە:

① Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
ئەم قوەتانە زۆر بەکاردێ لە کوردستان.
② Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg

زۆر جار دکتۆر دەرمانی Propranolol لەگەڵ دەرمانی غودە دەنووسێ بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ زیاتر لەگەڵ دەرمانی یەکەم.

بەهیوای سوود.وەرگیراوە

13/04/2019

هەندی جار پەیکەر و وێنە نەک حەرام نین بەلکوو مستحب و واجبیش دەبن..
(نابێ ئیستیدلال بە حەدیس بکەین
تاوەکوو نەیبەستینەوە بە ئەسل و بنەمایەکی قورئانەوە)
حوکمی وێنەو تەصویر وپەیکەر ...
بەشی یەکەم:
مامۆستا ناصری سوبحانی:
لەسەرەتای ژیانی مرۆڤایەتییەوە، کەسانی دنیاپەرست و طاغوتەکان ویستوویانە پەیوەندی خەڵک لەگەڵ خوادا بپچڕێنن، بە دروستکردنی فەرمانڕەواو فەریادڕەس(هاوارلێ کراو)ی غەیری خوا، تاکو بتوانن ژێرباریان کەن بۆ خۆیان،
باشترین هۆکاریش وێنەو پەیکەر بووە تاکو هەردەم لەبەرچاویان بێ،بۆیە ئەم جۆرە پەیکەرانە گەورەترین هۆکاری شیرک بوون، بۆیە هەندێ لە حەدیسەکانی پێغەمبەریش هەڕەشەی توندی تیایە کە تایبەتە بەم جۆرەیان،کە بانگەشەیە بۆ شیرک ،
واتە:ئەو پەیکەرو وێنەیە (وەک ئیلاهـ و فەریادڕەسێک حساب کراون، یان بزانرێت، یان گومان ببرێ کە لە داهاتوودا بکرێتە بت و هاواریان لێ بکرێ)..
بەڵام جۆرێکی تر لە وێنەو پەیکەر هەیە، کە پەیوەندیی بە شیرکەوە نیە،ئیتر حوکمەکەی جیاوازە،بۆیە هەندێ حەدیسی تر هەیە، کە تا ڕادەی( مستحب) ڕێگەی پێ داوە، جا هەر حەدیسێک گۆشەیەکی ئەم بابەتە ڕوون ئەکاتەوە ..
بەم جۆرە:
گرنگترین شت لە مەسەلەی دەرهێنانی حوکم دا، ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ قورئان، بزانین لە قورئاندا ئەم باسە هەیە..؟!
ئەبینین ئایەتێک هەیە لە قورئاندا کە باسی سولەیمان ئەکات،سورة السبآ١٣ ( وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ...... يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِنْ مَحَارِيبَ وَتَمَاثِيلَ..... (13) )، کە بە فەرمانی سولەیمان(علیە الصلاةوالسلام)
، هەرچی ئەو بیویستایە لە پەیکەر، جن بۆیان دروست ئەکرد ...!
ئیتر ئەم ئایەتە عامەو هیچ دەلیلێک نیە بۆ تخصیص کردنی، تەنها قەیدی (ما یشاء) نەبێ،واتە ئەو پەیکەرەی کە سولەیمان (علیە الصلاةوالسلام)بیویستایە، دەی دیارە سولەیمانیش جۆری یەکەمی نەویستووە، کە بانگەشە بووە بۆ شیرک و ئالیهەی باطل...
(ئەم ئایەتە" بەڵگەیە لەسەر جائیز بوونی صورەو تمثال،لە جۆری دووەم-مایشاء- )..
جیاوازی کردن لە نێوان وێنەو پەیکەری گیاندار لەگەڵ بێ گیان، تەنها ڕای ئیبن عەباسەو ،هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە، بەڵکو ئەو بەڵگانەی کە هاتوون" ئەو بۆچوونە ڕەت ئەکەنەوە...
ئەوانەی ئەڵێن : پەیکەرەکانی سولەیمان،(علیە الصلاةوالسلام) شەرعی پێغەمبەرانی پێشووە (شرع من قبلنا)،
ئەمە ڕایەکی هەڵەیە، ناکرێ بە هەرشتێک بوترێ (شرع من قبلنا)، شتێک ئەتوانین بڵێین ،شەریعەتی پێشووە کە : سوودو زیانی ئەو شتە زاتیی نەبێ و ، کاتیی بێ ،کە بە گۆڕانی زەمان "حوکمەکەشی بگۆڕێ، کە ئەمە بەسەرئەم جۆرەی تصویرو پەیکەردا ناچەسپێ،،،،
چۆن؟!
ئەگەر بڵێین هۆکاری حەرامی وێنەو تیمثال، بریتیە لە تەشبیهـ و لاسایی کردنەوەی خوا ،(وەک لە ڕیوایەتێکدا هاتووە-الذین یضاهون بخلق الله_)دەی ئەمە عیللەتێکی زاتیە،واتە لە هەموو زەمانێکدا هەر لاسایی کردنەوەیە، ئەوکاتە ئەبێ بڵێین لە هەموو زەمان و مەکانێکدا هەر حەرامە، وێنەی گیانداربێ یان بێ گیان، زەمانی سولەیمان بێ یان زەمانی محمد و نوح (علیە الصلاةوالسلام)...!
ئەگەر مەسەلە لاسایی کردنەوەی خوا بێت"(واتە تەشبیهی مەخلوقات بە خوا)" ئەبوایە پەیکەرەکانی سولەیمانیش حەرام بوایە(علیە الصلاةوالسلام)، چونکە هەرچی شتێک کە دروست ئەکرێ، ئیللا تەشبیهـ کردنە بە مەخلوقی خوا ..!
پاشان ئەصلەن وێنەی بێ گیان، ئەبوایە حەرامتر بوایە لە گیاندار، چونکە زیاتر لەوەی خوا ئەچێت ، چونکە ئەم پێویستی بە ڕۆح نیە...
دەی مادەم پەیکەرو وێنە لە زەمانێکدا حەرام نەبووە" کەواتە حەرامی وێنەو تمثال ئەبێ پەیوەست نەبن بە خودی پەیکەرەکەوە ، بەڵکو پەیوەست بن بە بابەتێکی ترەوە، کە هەندێ جار لەگەڵیەتی و حەرامی ئەکات، هەندێ جاریش لەگەڵی نیەو حەرام نیە ،
ئێستا ئینجا ئەبێ بچینە سەر حەدیسەکان ، بزانین لەوێ چۆن باسکراوە.


کاتێ ئەو ئەصلەمان زانی کە(نابێ ئیستیدلال بە حەدیس بکەین تاکو نەیبەستینەوە بە ئەصل و بنەمایەکی قورئانەوە)، ئەوکاتە تێ ئەگەین کە عیبارەتی ئەم حەدیسە (الذین یضاهون او یشبهون بخلق اللە)، هەڵەی ڕاویەکان بووە لە گێڕانەوەی حەدیسەکەدا،
کە ئەصلەکەی ئاوابووە (الذین یضاهون الله بخلقە) واتە: کێ لەوە زاڵم ترە کە خوا تەشبیهـ ئەکات بە مەخلوقات، کە ئەڕوات پەیکەرێ لەجێی خوا دائەنێ و هاواری لێ ئەکات(وەک پەیکەری پیاوچاکێک)،یان تەشریعی لێ وەردەرگرێ(وەک پەیکەری سەرۆکێک کە ئەم گوێڕایەڵیەتی)،
واتە خودای شوبهاندووە بەو وێنەو پەیکەرە، (نەک بە دروستکردنی وێنەیەک لاسایی خوای کردبێتەوە!!).
ئەمەش تەئویلێکی وازح و بێ گەردە، چونکە ئەصلێکی قورئانیمان هەیە، کە ئەبێ ڕیوایەتەکان بگێڕینەوە بۆی، ئەو کاتە ئەزانین کام عیبارەتەی هی پێغەمبەرەو(علیە الصلاةوالسلام) کامیش عیبارەتی ڕاویەکانە، کە عیبارەتی ڕاویەکان نابنە بەڵگە...
چونکە هەڵەو ئیختیلافی ڕیوایات، کەس ناتوانێ ئینکاریی بکات، کە جاری وا هەیە یەک ڕووداو وەک حەدیسی (نمرقة-لە عائشەوە) ئەوەندە جیاوازی هەیە لە ئەلفازی ڕیوایەتەکانیدا، کە ئینسان وا ئەزانێ دوو حەدیسی جیاوازن !!.
سەرچاوە: احکام شرعیة وجملةفتاوی. -عەرەبی-

وەرگیراوە لە لەپەیجی: بیروڕاکانی سوبحانی و موفتی زادە .

بەشی دووەم لە پۆستیکی تردا بلاو دەکەمەوە ان شاءالله ..
ئەمە ناونیشانی بەشی دووەم دەبێ (جا ئێستا بزانین چۆن هەڵوێستی پێغەمبەر جیاواز بووە بە گۆڕانی حەقیقەتی ئەو پەیکەرو وێنەیە، بەم شێوەیە:..)

12/04/2019

بـۆچــی جنۆکەو شیطان ڕقیان لە خـورمایە ...؟

بیخوینە بە سوده↙
هەموو بەیانیەک کە لەخـەو هەستایت ( 7یان 5یان 3 )
خـورما بخـۆ .

ســوودە زانستیەکانی بخوێنەوەو
بزانە چەند سوودی هەیە،
پێغـەمبەرمان (صلی الله عليه وسلم )ئامۆژگاری کردووین کە هەموو بەیانیەک سێ یا پێنج یا حـەوت خورما بخۆین
زانستی ئەمڕۆ دەری خـستوە کە
خـواردنی ئەوخـورمایانە هێڵێکی
شین بەدەوری لەشــــدا درووســت دەکەن کە قـەڵغانێکــی ڕێگـرە بەرامــبەر شــەپـۆلی
(کارۆمــوگناتیســی ، دەتپـارێزێ لـە
جـــــنۆکـە و چــــاو پیــسی وە بخـــیل و ســیحــر ).
لەپێش هەموویان زینـدوو کردنەوە ســوونەتێکە لەسوونەتەکان ..

حیكمەت چیە لەخواردنی خورما بەشێوەی تاك:
فەرمودەی پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم)لەبارەی خورماوە: (من تصبح بسبع تمرات لم یضره فی ذالك الیوم سم ولا سحر) وفی لفظ(من تصبح بسبع تمرات من تمر العالیة لم یضره فی ذالك الیوم سم ولا سحر )واتە: هەركەسێك بەیانیان حەوت دەنك خورما (لە جۆری خورما چاك ) بخوات ئەوا ئەو ڕۆژە ژەهر و جادو كاری لێ‌ ناكات .
كاتێك هاوەڵان خورمایان خواردووە پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم) فەرمویەتی بەشێوەی تاك بیخۆن (سێ‌ ،پێنج ،حەوت) !.

توێژەرێكی ئەمەریكی بۆی دەركەوتوە كە جیاوازی هەیە لەخواردنی خورمادا بەشێوەی تاك یان جووت ،چونكە خواردنی خورما بەشێوەی تاك شەكرەكان دەگۆڕێت بۆ كاربۆهایدرەیت و بەمەش لاشە ووزەی دەست دەكەوێت ،بەڵام بەشێوەی جوت شەكرەكان دەبنە پۆتاسیۆم و شەكری ئاڵۆز، كەزیانی هەیە بۆ گورچیلە و مەترسی نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات .
بۆچی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) دیاری كردوە كە حەوت دەنك خورما بێت ، ئەم ژمارەیە بەڵگەی زۆری هەیە لە گەردون و قورئان وڕێنمونی پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم) .

وە بەڵگە زانستیەكەشی ئەمەیە :
یەكەم ژمارە كەلە قورئانی پیرۆزدا هاتوە ژمارە حەوتە ،كێشی حەوت دەنك خورما بە مام ناوەندی (70) گرامە ،وە ئەو بڕە گونجاوە بۆ لەشی مرۆڤ ،وە تیایەتی پێكهاتەیەكی فراوان لەكانزاكان و خوێیەكان و ڤیتامینەكان كە هەڵدەمژرێن لەلایەن لەشەوە بە تەواوەتی .
ئەو بڕە یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربون لەو ژەهرە كەڵەكەبوانەی ناو خانەكان وەكو كانزا قورسەكان بۆ نموونە قورقوشم(رصاص)،كەئەم ژەهرانە زۆر بونە لەم سەردەمەی ئێستاماندا بەهۆی پیسبونی گەورەی ئاو و هەوا و ئەوخواردنانەی دەیخۆین.
ئێرە بازاری خورمایە لە مەدینەی پیرۆز
لايك كؤمينت بكه تا سودي زياتر بيت بؤ هاوريانت.....

Address

Ranya
Ranyah

Telephone

07501389446

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rastyakany jyan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category