خوێندنگاى ئامادەیی پەیامى تێکەڵ

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • خوێندنگاى ئامادەیی پەیامى تێکەڵ

خوێندنگاى ئامادەیی پەیامى تێکەڵ چالاکییەکانى خوێندنگا

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی خولی هاوینەی ئامادەیی پەیام دەکەین کەوا سبەی کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لەخوێندنگە ئامادە...
02/06/2026

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی خولی هاوینەی ئامادەیی پەیام دەکەین کەوا سبەی کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لەخوێندنگە ئامادەبن بەمەبەستی دەسپێکردنی خولی ئامادەکاری بۆ پۆلی 12 .

بۆ خوێندکارانی پۆلی (10+11)ی زانستی خوێندنگەکەمان ، بفەرموون خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم .بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت خ...
31/05/2026

بۆ خوێندکارانی پۆلی (10+11)ی زانستی خوێندنگەکەمان ،
بفەرموون خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران.

ئاگاداری ...ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10و 11 ی زانستی خوێندنگەکەمان دەکەین کەوا سبەی یەک شەممە کاتژمێر 2:00 پاش نیوەڕۆ س...
23/05/2026

ئاگاداری ...
ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10و 11 ی زانستی خوێندنگەکەمان دەکەین کەوا سبەی یەک شەممە کاتژمێر 2:00 پاش نیوەڕۆ سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (کارت) و کتێب بۆ ئەو خوێندکارانەی دەچنە خولی دووەم
تێبینی //
1-پێوستە خوێندکار خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی .

2-تەنها لەکات و بەرواری سەرەوە کارت دەدرێتەوە دواتر خوێندکار ناتوانێت کارت وەربگرێتەوە و خۆشی بەرپرسیارە لە هەر هەڵەیەک کەلەسەر کارتەکەی هەبێت.
3-بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 ئەوانەی کە باجی تاقیکردنەوەیان وەرنەگرتووە لەهەمان کاتدا دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی باجەکانیان.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان..
لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی ئامادەیی پەیام

ئاگاداری ...ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10و 11 ی زانستی خوێندنگەکەمان دەکەین کەوا سبەی پێنج شەممە کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیان...
20/05/2026

ئاگاداری ...
ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10و 11 ی زانستی خوێندنگەکەمان دەکەین کەوا سبەی پێنج شەممە کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوە پەڕاوی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم .
تێبینی //
1-پێویستە خوێندکاران بەجل و بەرگی فەرمی خوێندنگەوە بێن .
2-پێوستە خوێندکار خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنەوەی پەڕاوی تاقیکردنەوەکەی.
3-پیویستە سەرجەم کتێبەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێتەوە ئەگەرنا ناتوانێت پەڕاوی تاقیکردنەوە وەربگرێتەوە.

بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 ی خوێندنگەکەمان دەتوانن سبەی کاتژمێر 10:30 لەخوێندنگە باجی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، بۆ وەرگرتنەوەی باجەکەشی پێویستە خوێندکار خۆی ئامادە بێت .
لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی ئامادەیی پەیام

🎓🔥 خوولی هاوینەی پۆلی دوازدەی زانستی 🔥🎓بۆ سەرکەوتن و داهاتوویێکی گەش، ئەم هاوینە کاتی خۆئامادەکردنە. ✨━━━━━━━━━━━📘 وانەک...
18/05/2026

🎓🔥 خوولی هاوینەی پۆلی دوازدەی زانستی 🔥🎓

بۆ سەرکەوتن و داهاتوویێکی گەش، ئەم هاوینە کاتی خۆئامادەکردنە.

━━━━━━━━━━━
📘 وانەکانی خوول:
✅ بیرکاری
✅ فیزیا
✅ کیمیا
✅ زیندەزانی
✅ ئینگلیزی
✅ کوردی
✅ عەرەبی
━━━━━━━━━━━
بە هەبوونی پلان بۆ خوێندنێکی ڕێکخراو، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو نمرەی بەرز و سەرکەوتن دەڕۆی 📚💯
━━━━━━━━━━━
🗓 دەستپێکی خوول: ٢٠٢٦/٦/٣

📅 شەش ڕۆژ لە حەفتەکەدا، وانە دەخوێنرێت.

⚙️خوولەکە لە لایەن کارگێڕی خوێندگە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت.

✨ لەناو خوولەکەدا:
👨‍🏫 بەکارهێنانی ڕێگە ئاسانەکانی تێگەیشتن، لە لایەن مامۆستایانی شارەزا و ئەزموونداری خوێندنگەکەمان و ڕوونکردنەوەی تەواوی بابەتەکان.

📝 فێرکردنی چۆنیەتی شیکارکردنی پرسیار و هەڵبژاردنی وەڵام، ئاشناکردنی خوێندکار بە پرسیارە وزارییەکان و ئەنجامدانی کویز و تاقیکردنەوە لە هەموو بابەتەکان.

🎯 چڕکردنەوەی خاڵە گرنگەکان.

💡 بەهێزکردنی تێگەیشتن و خێرایی وەڵامدانەوە.

💯 ئامادەکاریی تەواو بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.
━━━━━━━━━━━━━
⚡ شوێن: بینای خوێندگەی ئامادەیی پەیام.

📞 بۆ ناوتۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە:
07501167114
07709500149

🌟 «ئەمڕۆ دەست پێبکە… بۆ سبەیەکی پڕ سەرکەوتن» 🌟

29/04/2026

هه‌مووكارێكی جوان و مه‌زن, ته‌نها پێویستی به‌ بڕیارێكی بوێرانه‌, پلان ڕێژییه‌كی دروست و هه‌وڵێكی جدی هه‌یه‌.

له‌كۆتاییدا:
فه‌رموو بینه‌ری بەشێکی زۆر لە کاروچالاکیی ساڵانەی خوێندنگەکەمان بن, کە لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا بە هەوڵ و تەقەللای مامۆستایان و ئەو بەڕێزانەی لەم ڕاپۆرتەدا ناویان هێنراوە، توانیومانە بە ئەنجامیان بگەیەنین.

به‌هیواین توانیبێتمان كه‌شێكی ئارام و شاییسته‌مان بۆ خوێندكاره‌كانمان ڕه‌خساندبێت و ئاستی زانستی خوێندنگه‌كه‌مان به‌رز كردبێته‌وه‌.

24/04/2026

‌م;
بەردەوامین لەکاروانی نۆژەنکاری و سه‌وزكردنی خوێندنگە👇👇
1- به‌ فریزوكردنی(چیمه‌ن) به‌شێكی زۆری باخچه‌ی خوێندنگه‌.

٢- چاندنی چه‌ند نه‌مامێكی نمونه‌و گران به‌ها بۆ زیادتر سه‌وزكردنی باخچه‌ی خوێندنگه‌.

🔺پێویستە لێرەوە سوپاسێکی زۆری هەر یەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە بکرێ:
۱- ڕێباز پیرۆت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شاره‌وانییه‌كانی ڕاپه‌ڕین💐
۲-سیڤه‌ر خان یاریده‌ده‌ری هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی💐
٣- ڕێباز محمد به‌رێوه‌به‌ری به‌شی باخچه‌كان🎍

به‌هیوای كه‌شێكی ئارام و جوان بۆ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنگه‌.

تێبینی:
له‌ داهاتووێكی نزیكدا ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندن به‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌ر دیده‌ی بینه‌ران.

ئاگاداری بەپەلە:سەرجەم خوێندکارانی دەرەکی پۆلی 12 ی زانستی و وێژەیی ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 16-4-20...
14/04/2026

ئاگاداری بەپەلە:
سەرجەم خوێندکارانی دەرەکی پۆلی 12 ی زانستی و وێژەیی ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 16-4-2026 سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم

کارگێڕی ئامادەیی پەیام .

بابەت: ئاگاداری لەدوای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناو پۆلە لەڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١٢،ئێم...
11/04/2026

بابەت: ئاگاداری

لەدوای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناو پۆلە لەڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١٢،ئێمەیش دەوامی ئاسایی خوێندنگەکەمان دەستپێدەکەینەوە، لێرەوە گشت خوێندکارانی خوێندنگەکەمان (قۆناغی دەیەم، قۆناغی یانزەیەم، قۆناغی دوانزەیەم) ئاگاداردەکەینەوە، سبەی یەکشەممە کاتژمێر 8:00 بەیانی لەخوێندنگە ئامادەبن وە بەهەمان خشتەی پێشوو وانەکان دەخوێنن.

تێبینی/
١- پێویستە خوێندکار لەکاتی ئاسایی خۆیدا لەناو خوێندنگە ئامادەبێت.
٢- پێویستە خوێندکار بە جلوبەرگی فەرمیی خوێندنگەوە ئامادەبێت.

خوێندنگەی ئامادەیی پەیام

ئاگاداری ...ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنگەکەمان دەکەین کە ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی ئەمڕۆ سێ شەممەکاتژمێر 2:00 ی دوا...
07/04/2026

ئاگاداری ...
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنگەکەمان دەکەین
کە ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی ئەمڕۆ سێ شەممە
کاتژمێر 2:00 ی دوانیوەڕۆ لەخوێندنگە دەبین بۆیە هەرخوێندکارێک کێشەی هەیە لە چونە ناو پلاتفۆڕمەکانی خوێندنی ئۆنلاین دەتوانێ سەردانمان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
دەستەی کارگێڕی ئامادەیی پەیام.

Address

Newroz
Ranyah
RANYA

Telephone

+9647505240644

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خوێندنگاى ئامادەیی پەیامى تێکەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to خوێندنگاى ئامادەیی پەیامى تێکەڵ:

Share