وته ى زانايان 어

وته ى زانايان 어 هیچ ناچارنیت درۆبکەیت ، ئەگەر لەکاتێکدا سیاسی نەبیت ! "

بە گشتی کورد و خەڵکی عێراق خۆیان زۆر بە گەورە لە ململانێی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان دەبینن، پێیانوایە بەردەوام ل...
15/08/2021

بە گشتی کورد و خەڵکی عێراق خۆیان زۆر بە گەورە لە ململانێی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان دەبینن، پێیانوایە بەردەوام لە پلان و بیرکردنەوەی هێزە گەورەکاندان. بۆ نموونە خەڵکی تەلەعفەر پێیوایە ئەوە تەلەعفەرە بڕیار لەسەر ئایندەی کێشەکانی عێراق دەدا، وە خەڵکی شەنگال کە سەیری شەنگال دەکەن بە گرنگترین ناوچەی ستراتیژی لە تەواوی ناوچەکە دەیبینن. پێشی چەند ڕۆژەک کوڕەک لە بەرتلە باسی لە ستراتیژی بوونی بەرتلەی دەکرد، کە چەند گرنگە کێ کۆنترۆلی بکا. جارەک گوێم لە برادەرەکی کەرکوکیم دەگرت باسی لەوە دەکرد کە چۆن شارەکە کاریگەری لەسەر بازاڕی هەموو دونیا هەیە. بەختیاری برامیش بەردەوام بە داتا و بەڵگە باس لە گرنگی مەخمور دەکا، کە لە نێوان چەند شوێنی ستراتیژی دیکەدایە. ئەوەی من داوای دەکەم ئەوە نییە تۆ خۆت پێ کەم بی، بەڵام زیادەڕۆیی کردن لە پێگەی خۆت لە ململانێ و حیساباتی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بەرەو هەڵەی گەورەت دەبا، هەروەک ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە باشوور و ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە رۆژئاوا بۆی دەرخستین.
د. کامەران

پاسکیل ئەم هەسارەیە ڕزگار ناکات بەڵکو بەکارهێنانی مردنێکی هێواشە ، بەکارهێنەری پاسکیل کارەساتە لەسەر ئابووری وڵات، چونکە...
19/03/2021

پاسکیل ئەم هەسارەیە ڕزگار ناکات بەڵکو بەکارهێنانی مردنێکی هێواشە ، بەکارهێنەری پاسکیل کارەساتە لەسەر ئابووری وڵات، چونکە
- ئۆتۆمبێل ناکڕێت و پارەی بۆ قەرز ناکات.
- پارە ناداتە کۆمپانیاکانی دڵنیایی .
- بەنزین ناکڕێت .
- ئۆتۆمبێلەکەی نابەتە وەرشەکان بۆ چاککردنەوە.
- پارەی وەستانی ئۆتۆمبێل نادات .
- نابێتە هۆکاری ڕووداوی ترسناك .
- داوای ڕێگای خێراو فرە ئاراستە ناکات .
- تووشی قەڵەویی نابێت ....
ئەم مرۆڤە تەندروستانە پێویست نین بۆ ئابووری ، چونکە دەرمان ناکڕن و ناچنە نەخۆشخانەکان ، ئەوان هیچ زیادەیەك ناخەنە سەر داهاتی ناوخۆیی وڵات .
لەلایەکی ترەوە ، هەر چێشتخانەیەکی نوێی ماکدۆناڵد لانی کەم 30 هەلی کار دەڕەخسێنێت .
10 دکتۆری دڵ ، ‌10 دکتۆری ددان ،10 پسپۆڕی کێش دابەزاندن ،جگە لەو کەسانەش کە لەچێشتخانەکان کار دەکەن .
تێبێنی : بەپێ ڕۆشتن لە بەکارهێنانی پاسکیل خراپترە ،چونکە ئەوانەی بەپێ دەڕۆن تەنانەت پاسکیلیش ناکڕن

04/03/2021

هەرچەندە عومری خضر وجامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو

پشت لەخوداو ڕو لەدوونیاجاران چاوەروانی ھاتنی شەوانی قەدر بووین ئێستاش چاوەروانی ھاتنی شەوی سەری ساڵئازادی و بەرەللایی دو...
27/12/2020

پشت لەخوداو ڕو لەدوونیا
جاران چاوەروانی ھاتنی شەوانی قەدر بووین ئێستاش چاوەروانی ھاتنی شەوی سەری ساڵ
ئازادی و بەرەللایی دوو شتی زۆر لێکجودان پێویستە واقیعبین بین
بە بەژداریکردنمان لەھەر ئاھەنگێك بەم بۆنەیەوە ئەبێ لە عقیدەو ئیمانمان بترسین

25/11/2020

ھونەرمەندە گۆرانیبێژەکان لە ژیانی رۆژانەدا

*حەمەی ماملێ لە چاوەڕوانیی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدادا:
بەشەو ئەستێران دەژمێرم، بە رۆژ قاصیدان دەنێرم
*عەینەدین کە کوڕەکەی ئەنێرێ تەماتە بکڕێ:
باخڕ بێ،با خڕ باخڕ باخڕ بێ
*ڕەزا جولەکانی لە وەسفی بەختی کوردا:
جێگای بۆ ڕاخە با بنوێ
*عەباس محەمەد کە ئیشەکانی حکومەت ئەبینێ:
وەی وەی،وەی وەی جوانێ خوا بتکا بێ وەی
*جەلال سەعید لە کاتی وەرگرتنی نەوتەکەی ئەنجومەندا:
تێکە بۆم تێکە تا خڵتەی مابێ
*سالار مەحمود کە ڕەسمی ناوچە دابڕاوەکانی نیشان ئەدەن:
ئەترسم بمرم نەتبینمەوە،بەجوانەمەرگی سەر بنێمەوە
*عەلی مەردان وەختێک برادەرێک بیرەوەرییەکانی خۆی دەگێڕێتەوە:
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی
*حەسەنی شەماعی زادە کاتێک وەزعی شاری سلێمانی ئەبینێ:
ھەمەگی بگید ماشەللا
*حەسەن زیرەک لە ستایشی وەزارەتی تەندروستیدا:
بێ دکتۆر دەوا و دەرمان شێتت کردم سەرگەردان
*حەسەن گەرمیانی کە پێی ئەلێن بچۆ بۆ جووت:
دیسان بارانە ئای دەبارێ باران
*مەلا کەریم کە لێی ئەپرسن داھاتی نەوتەکە کوا؟:
نەمدیوە و نەمدیوە ،برینم ئەمدیواو دیوە
*حەمەی نێرگز کە قازانجی قەیسیی ئەمساڵی لێ ئەپرسن:
باخم بێ بەرھەم ،دڵم پڕ لە غەم
*حەمەساڵح دیلان کە دەبینێ برادەران نازانن چی بکەن:
بابچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری

لە ناکەس کاریا خاکم بەسەر ڕۆیی بەبا عومرمخودا تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپی کەسێک دەمرمبە ضايع چوو لە (مالایعنی)یا وەقتم ھەمو...
24/10/2020

لە ناکەس کاریا خاکم بەسەر ڕۆیی بەبا عومرم
خودا تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپی کەسێک دەمرم

بە ضايع چوو لە (مالایعنی)یا وەقتم ھەموو
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقتێ) بخوازم تیادا بمرم

ئەجەل دەورم دەدا حاضر بە وادەی دەورو تەسلیمە
منی غەفڵەت زەدە ھێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم

خەیاڵی پووچی دونیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە
قیامەت ھەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم

لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ ھەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم

چییە سووچ و گوناھی بۆچی دەیکاتە جەزا خانە
لە قەبر ھەڵکەن ھەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چییە قەبرم

سبەینێ (یحشر المرء)ە براگەل فرسەتە ئەمڕۆ
تەبەڕڕا بن لە من با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم

لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چی دەوێ مەحوی
کە بەدکردار و بەد ڕەفتار و بەد ئەفکار و بەد طەورم

مەگەر بەر مەوجی ڕەحمەتی خۆیم خا وەسفی سەتتاری
وە گەرنا زەحمەتە پاکبوونەوەو نا مومکینە سەترم
#مەحوی

15/09/2020

ساڵی ۱۹۸٤ کچێک وکوڕێک لەپەیمانگایەک یەکتردەناسن و عاشقی یەک دەبن.کچەکە ماڵیان لەکانێسکان دەبێ وکوڕەکەش ماڵیان لەکارێزەوشک دەبێ، بەرامبەر ماڵی کچەکە دارتویەکی گەورە دەبێت، زۆربەی ئێواران لەژێر ئەودارە یەکتری دەبینن، یەکتریان زۆرخۆش دەوێت.
ماوەیەکی زۆرکوڕەکە ون دەبێت ناچێتەوە پەیمانگاش، دوای سێ مانگ کچەکە دەچێ سۆراغی دەپرسێ لەدراوسێکانیان، دراوسێکان دەڵێن ئەوە ماوەی دە ڕۆژدەبێت لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارەدراوە..
کچە توشی نەخۆشی دەبێت ناتوانێ بچتەوە بۆ پەیمانگا وەک شێتی لێدێت پەنا بۆ شاعیر اسماعیل خورماڵی دەبات وبەسەرهاتی خۆشه ویستیەکەی بۆدەگێڕێتەوە.
ئەویش ئەم شیعرەی بۆدەنوسێت

لەم تابلۆیەدا بیرێکی ئازایانە بەرجەستە کراوە کە ناودارانی جیھانی لە مێژوودا تیادا کۆکراوەتەوە ، ئەم تابلۆیە کاری چەند ھو...
20/08/2020

لەم تابلۆیەدا بیرێکی ئازایانە بەرجەستە کراوە کە ناودارانی جیھانی لە مێژوودا تیادا کۆکراوەتەوە ، ئەم تابلۆیە کاری چەند ھونەرمەندی چینیە لە تایوان بە ناوی ( دای دودو ، لی تیزی ، زانگ ئین ) ، کە ئەوان لە گۆشەی لای راستی تابلۆکە دەردەکەون کە چاودێری بەشێك لە مەشھەدەکە دەکەن لە بەشی سەرەوە ، کە وێنە کێشانی ئەم تابلۆیە له‌ سالی 2006 کێشرا که‌ نزیکەی 10مانگی خایاند .

تابلۆکە ھالبژاردەیەک لە سیاسەتمەدار و نووسەر و زانا و وەرزشوان و میوزیکژەن و ھونەرمەند لە ماوە جیا جیاکانی مێژوودا دەخاتە ڕوو ، ئەم تابلۆیە وای کردووە کە ناوداران گفتوگۆی لە بارەوە بکەن بەلام تا ئێستا بە تەواوی نھێنیەکانی ناوی نەگەیشتوون .

سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی جاران ( ستالین ) دەبینین لە گفتوگۆ دایە لەگەل ھونەرمەند و داھێنەر ( لیۆناردۆ داڤنشی ) ، وە لێھاتوو لە میوزیک ( بتھۆڤن ) لەگەل خانمە ئەکتەری بەناو بانگ ( ئۆدری ھیپبۆرن ) ئامێری پیانۆ دەژەنن ، لە نزیک ئەوانەوە ( ھیتلەر ) ئەبینی گوێ لە ژەنینی ئەوان ئەگرێ .

وە ( شکسپیر ) دەبینین دانیشتووە لە نێوان گۆرانی بێژی ئەمریکی ( ئێلڤس بریسلی ) و میوزیکژەنی بەناوبەنگ ( مۆزارت ) ،

لە بەشی سەرەوەی تابلۆکە سەرۆکی تیرۆرکراوی ئەمریکا ( جەی ئیف کەنەدی ) ئەبینین سلاو لە خەلکەکە ئەکات ،

لە کاتێکدا ( وینستن چەرچل ) سەرۆکی بەریتانیا دەبینین وەک ھەمیشە جگەرە لە نێوان لێوە کانیەتی ،و وە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ( مارگرێت تاشەر ) سەیری ئەکات .

وە سەرۆکی فەلەستین ( یاسر عەرەفات ) دانیشتووە لە نێوان خانمە ئەکتەری بەناوبانگ ( مارلین مۆنرۆ ) وە (جولیۆسی )ی ئیمپراتۆری رۆمانی ، وە لە تەنیشتیانەوە ئەکتەری داھێنەر ( مارلۆن براندۆ ) ،و وە سەرۆکی کوبا ڤیدل کاسترۆ ،و وە شۆڕشگێری یاخی ( چی گیڤارا ) دەبینین .

(ئوسامە بن لادن) سەرۆکی ریکخراوی قاعیدە دەبینین کە وەستاوە لە پشت سەرۆکی ئەمریکا ( جۆرج بۆش ) کە لە ڕێ پێوانێکدایە بەرەو شوێنێکی دوور .

وێنەکێشەکانی تابلۆکە ھەر وێنەی کەسایەتیە ناودارەکانیان نەکێشاوە ، بەلکو چەند دیمەنێکی تێکەڵاوی سرووشتی و شوێنە بەناوبانگەکانی جیھان و دیاردەی مێژوویان تیادا کێشاوە ، وەکو : ( شوورای چینی بەناوبانگ ، ھەرەمەکانی جیزە لە میسر ، بەردی بازنەیی ( ستون ھینج ) لە بەریتانیا ، ھەروەھا یەکەم مەڕی لەبەر گیراوەی نێودەوڵەتی : ( کە ئەو مەڕە بوو بۆ یەکەم جار لە سالی 1996 لە خانەیەکی لەشی ئاژەڵێکی تری پێگەیشتوو بە سەرکەوتووی لەبەر گیرایەوە کە 6 سال ژیا ) ھەروەھا ھەڵۆی زێڕین ، و کەشتی ( سانتا ماریا ) کەشتیەکەی کریستۆڤەر کۆلۆمبس کە لە دووەم گەشتیدا کیشوەری ئەمریکای دۆزیەوە ، ھەروەھا ئاماژە کردن بە بۆمبی ئەتۆمی و زۆرێکی تر لەم داھێنان و دۆزینەوە زانستیانەی کە جیھانیان گۆڕی .

لە خوارەوەش ناوی زۆرێک ئەو کەسانەی لە تابلۆکەدا ھەن ( کە تا ئێستا زانراوە :

بیل گەیتس : دامەزرنەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
ھۆمیرۆس : شاعیری یۆنانی / ئەرستۆ : فەیلەسوفی یۆنانی
چان کوی : گۆرانی بێژی چینی
فلادیمێر لینین : شۆڕشگێڕی ڕوسی
بافل کۆرچاگین : ھونەرمەندی ڕوسی
بیل کلینتۆن : سەرۆکی ئەمریکا
بوترسی گەورە : سەرۆکی ڕوسیا
مارگرێت تاشەر : سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
بروس لی : کەسایەتی ناودار لە ھونەری بەرگری کردن لە خود
وینستن چەرچل : سەرۆکی بەریتانیا
ھێنری ماتیس : ھونەرمەندی فەرەنسی
جەنگیز خان : سەرکردەی شەڕی مەغۆلی
ناپلیۆن پۆناپارت : سەرکردەی سەربازی فەرەنسا
چی گیڤارا : شۆرشگێڕی مارکسی
ڤیدل کاسترۆ : سەرۆکی کوبا
مارلۆن براندۆ : ئەکتەر
یاسر عەرەفات : سەرۆکی فەلەستین
جولیوس قەیسەر : ئیمپراتۆری رۆمانی
جەنەرال کلێرلی
لویسیانۆ باڤارۆتی : گۆرانی بێژ
جۆرج دەبلیو. بۆش : سەرۆکی ئەمریکا
شازادە ویلز
لیو شیانگ
کۆفی ئەنان : سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتی نەتەوە یەکگرتووەکان
وکال تشانگ : وێنەکێش
میخایل گۆرباتشۆف : سەرۆکی پێشووی ڕوسیا
لی تیزی : وێنەکێش
دانتی ئەلیگری : شاعر
دای دودو : وێنەکێش
بیلێ : یاریزانی تۆپی پێی برازیل
خوان یوو : سەرکردەی شەر
رەمسیسی دووەم : فیرعەونی میسر
شارل دیگۆل
ئەلفرێد نۆبل
شاژنە ئیلیزابێسی دووەم
فرناکلین رۆزڤیلت سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
ئێرنیست ھێمینگوای : رۆمان نووسی ئەمریکی
ئیلڤێس بریسلی : گۆرانی بێژی ئەمریکی
رۆبەرت ئەبینھایمەر : فیزیاگەری ئەمریکی
ولیەم شکسپیر : نووسەری شانۆ
ئەمادیۆس مۆزارت : ئاواز دانەر
ستیڤن سبپیلبێرگ : دەرھێنەری سینەمایی ئەمریکی
پابلۆ پیکاسۆ : وێنەکێشی ئیسپانی
ماری کوری : شارەزای فیزیایی
شوو ئەنلای : یەکەم سەرۆک کۆماری گەلی چین
ڤۆن گۆتە : نووسەری ئەڵمانی
لۆزی : فەیلەسوفی چینی
مارلین مۆنرۆ : خانمە ئەکتەری ئەمریکی
سیلڤادۆر دالی : وێنەکێشی ئیسپانی
ئارل شارۆن : سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل
شی بای شی : وێنەکێشی چینی
شیل شی ھوانگ : ئیمپراتۆری پێشووی چین
دایکە تێریسا : مژدەھێنەری کاسۆلیکی
سۆنگ شینگ لینگ : سیاسەتمەداری چینی
رابیندراناس تاگور : شاعیری ھیندی
ئۆتۆفۆن پسمارک
ژان ژاک رۆسۆ : فەیلەسوگی سویسری
ئۆدری ھیپبۆرن : ھونەرمەند
ڤان بتھۆڤن : ئاواز دانەر و میوزیک ژەنی ئەلمانی
ئەدۆ؛ف ھیتلەر : سەرکردەی نازیەکان
بینیتۆ مۆسۆلینی : سەرکردەی فاشی ئیتالی
سەدام حوسێن : سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق
ماکسیم گۆرکی : نووسەری رووسی
سۆن یات سن : سەرۆکی شۆڕشی چینی
ئەلیکساندەر پوشکین : شاعیر و رۆماننووسی رووسی
لوو شوون : نووسەری چینی
جۆزێف ستالین : سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی جاران
لیۆناردۆ داڤنشی : وێنەکێشی ئیتالی
کارل مارکس : فەیلەسوفی ئەلمانی
فریدریکس نیتچە : فەیلەسوفی ئەلمانی
ئەبراھام لینکۆلن : سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
یەعقوب ( علیە شلام )
ماو زی دۆنگ : دیکتاتۆری چینی
چارلی چاپلین : ئەکتەری بەریتانی
ھێنری فۆرد : دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی فۆرد
لی فینگ : سەربازی چینی +
نۆرمان بیتۆن : دکتۆرێکی کەنەدی
سیگمۆند فرۆید : دکتۆری دەروونی نەمسایی
خوان ئەنتۆنیۆ : سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئۆلۆمپی
شیانگ کای شیک
لیۆ تۆلستۆی : نووسەری رووسی
لی بای : شاعیری شاژنی چین
رودان ئۆگیستی : ھونەرمەندی فەرەنسی
دوایت ئیزنھاوەر : سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
مایکل گۆردان : یاریزانی تۆپی باسکەی ئەمریکی
ھیدیکی تۆگۆ : سەرۆک وەزیرانی پێشووی یابان
مایکل ئەنجلۆ : وێنەکێشی ئیتالی
یی سۆن سین : سەرۆکی دەریایی کۆریا
مایک تایسۆن : یاریزانی بۆکسێنی ئەمریکی
فلادیمێر پۆتین : سەرۆک کۆماری روسیا
ھانس کریستن ئەندرسن : نووسەری دانیمارکی
شیرلی تێمبل : خانمە ئەکتەری ئەمریکی
ئەلبێرت ئەنیشتاین : زانای فیزیایی ئەلمانی
موسا ( علیە سلام )
کۆنفۆشیۆس : فەیلەسوفی چینی
غاندی : سەرۆکی رۆحی ھیندی
سلێمان ( علیە سلام )
ڤان کوخ : وێنەکێشی ھۆلەندی
تۆلۆس لوتریک : وێنەکێشی فەرەنسی
مارسیل دۆ چامپ : ھونەرمەندی فەرەنسی

کورد لەنێوان دوو سەدەدا کورد ،  رۆشنبیری سەدەی بیستەمی لە ڕێگای عەلادین سجادی ، تۆفیق وەهبی ، کوڕانی میری بەدرخان، پیرەم...
15/08/2020

کورد لەنێوان دوو سەدەدا

کورد ، رۆشنبیری سەدەی بیستەمی لە ڕێگای عەلادین سجادی ، تۆفیق وەهبی ، کوڕانی میری بەدرخان، پیرەمێرد ، رەفیق حیلمی و جەمال عیرفان .. هتد دەست پێکرد .
هەروەها سەدەی بیسویەکەمیشی بە وەحید و جەمال و عەبدوڵەتیف و بێگلاسی دەست پێکردەوە .
سەرەتای سەدەی بیست ، شۆرشگێرەکانی کورد ، شێخ عەبدولسەلام و شێخ سەعید و سەیدرەزا و شێخ مەحمود و سمکۆی شکاک ... هتد بوون .
شۆڕشگێرەکانی سەدەی بیستویەکەمیش سیروان و کەمال و حسەین و هێمنن .
کاوێس ئاغا و سەی عەلی ئەسغەر و سێوێ و مەردان دەرگای هونەری سەدەی بیستەمیان کردەوە .
هێڵی و وەیسی وبێگەڵاسی و لۆکە ... هتد ،هونەری کوردیان هێنایە سەدەی بیسویەکەمەوە .
قوتبی سیراعی سەدەی بیستەمی کورد ،چەرچل و ئەتاتورک و لینین بوون .
قوتبی سیراعی سەدەی بیستویەکەمی کورد حەسەن پلایس و ئەبو ئیزرائیل و راکان جبوری یە .
سەدەی بیستەم کورد بە بڵاوکراوەکانی بانگی ئازادی و هاوار و ئومێدی ئیستقلال و کوردستانەوە دەستی پێکرد .
بڵاوکراوەکانی سەدەی بیستویەکەمی کورد پەیجەکانی کورە تەنیاکە و کچە بێنازەکە و لایەنگرانی جەنابی مەسول حیزبیە .

13/08/2020

Revolution is the product of the mind and uprising is the product of the stomach

03/08/2020
18/07/2020

سیستەمی پیاو سالاریە
گشت ئەندامانی خێزان لەخزمەتی پیاودان

Address

Irbil
000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وته ى زانايان 어 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share