ئیسلام بناسە

ئیسلام بناسە لاپەڕەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە

17/05/2026

سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیانە :

۱- هەر کەسێک نیەتی ئەنجامدانی قوربانی هەیە بۆی درووست نیە
[(نینۆک) و (موو) و (پێست )]
لەخۆی بکاتەوە .

۲- ئەم ( دەڕۆژە )ــی مانگی حاجیان چەند ڕۆژێکی موبارەکە ، ڕۆژەکانی لە دەڕۆژی کۆتای ڕەمەزان پیرۆز ترە ، و کاتی عیبادەتی پەروەدگارە لە :
[(نوێژ ) و ( ڕۆژوو ) و (صەدەقە) و (قورئان خوێندن) ].

28/04/2026

لەسەر دژایەتی کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ژیا و مرد
دەبێت ئێستا چی لێبکرێت؟ یاڕەب حەقی لێ بکەیتەوە جێگای جەهەنم بێت زۆر دژایەتی قورئان و ئیسلامی کرد

لەناو پایتەختی کوردستان هەولێری پڕ مزگەوت و موسوڵمان ئەم کارەکراوە هەولێریە بەڕێزەکان وەرنە جواب داوای لێ کۆڵینەوە بککەن...
20/04/2026

لەناو پایتەختی کوردستان هەولێری پڕ مزگەوت و موسوڵمان ئەم کارەکراوە هەولێریە بەڕێزەکان وەرنە جواب داوای لێ کۆڵینەوە بککەن. دوعا دەکەم بڵێن ٲمین پەروەردگارە دەستی ئەوە ببڕدرێ کە ئاوای کردوە ئاگری دۆزەخ جێی بێت

16/04/2026

مَنْ لَا يَرْحَمُ لَا يُرْحَمُ
هەركەسێك سۆز و بەزه يی و ڕەحم بەخەڵك نەكات،، سۆز و بەزه يی و ڕەحمى پێ ناكرێت له لايەن الله تعالى يەوه

10/04/2026

سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) تەنها چەند وشەیەک نییە، بەڵکو کلیلی هەموو ئەو دەرگایانەیە کە بە ڕووتدا داخراون. لە دونیادا ئارامیی دڵە و لە قیامەتدا ڕووناکی و شەفاعەتە. ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە و با کاتەکانت بەم زیکرە گەورەیە ئاوەدان بن.
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد

05/04/2026

پێغەمبەر ﷺفەرموویەتی:-ببەخشن وخێربکەن سەردەمێك دادێ پیاو بۆخێر دەگەڕێ کەسێك نیە لێی وەربگرێ((صحیح البخاری۷۱۲۰))

م عبدالحسیب بەڕێوبەری ئەکاییمیای ئامۆژگاری نوسینگەی چەمچەماڵ چۆن وەفاتی کردمامۆستا دوێنێ تا نزیک ئێوارە خەریکی مزگەوت بو...
26/03/2026

م عبدالحسیب بەڕێوبەری ئەکاییمیای ئامۆژگاری نوسینگەی چەمچەماڵ چۆن وەفاتی کرد
مامۆستا دوێنێ تا نزیک ئێوارە خەریکی مزگەوت بوە چونکە مزگەوتێک دروست دەکەن کەئەو دەستی باڵای تێدا هەبووە لەهەمان کاتدا 63 گەڵای خۆی خستۆتە ناو مزگەوتەکەوە کەدەکاتە 63 ساڵی تەمەنی پێغمبەری خودا صلی الله علیه وسلم ....دوای ئەوەی کەوا نوێژی ئێوارە دەکات و پاشان دەچێتە ناو ماڵ و منداڵی بۆنوێژی عیشا دەگەڕێتەوە مزگەوت لەگەڵ کۆمەڵێک برا بەنیازی سەردانی کردنی کەسێک بوون دوای سەلام دانەوەی لەنوێژی عیشا هەر لەجێگەی خۆی دەستێک دەباتە پشتەسەری و دەڵێ ئەوێم دێشێت و دەکەوێت بەلادا و دەیبەنە نەخۆش خانە و هەتا مردنیشی بێهوش بووە ...

کەسێک لەناو مزگەوتدا وای لێبێت دەبێت چۆن زیندوو بکرێتەوە ؟ کەسێک نوێژی عیشای کردبێت و هەر بەدەست نوێژ بێت دەبێت چۆن زیندوو بێتەوە ؟

ئەوەی یەک ڕۆژ ئەم کەسەی ناسیبێت شایەتی خێری بۆ دەدات ..

خودایە عاقیبەتمان بەخێر بگێریت و لەگوناحمان خۆش بیت یارەب

24/03/2026

#نوێژنه‌كەر
ئه‌و كه‌سه‌يه‌ يه‌كه‌م پرسيارى
ڕۆژى #قــیــامـەتی دۆڕاندووه

19/03/2026

【چەند سوننەتێک لەڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ...】
(❶) خۆشۆردن لەپێش نوێژی جەژن
(❷)خورما خواردن بەتاک لەڕۆژی جەژندا .
❸ تەکبیر کردن بەدەنگی بەرز لەکاتی دەرچوون لەماڵ .

پێشنیارێک  بۆ دابەشکردنی سەرفترە . .....وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرف...
18/03/2026

پێشنیارێک
بۆ دابەشکردنی سەرفترە . .....
وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرفترە بەڵکو ئەوەی کە هەیە دیاری کردنی قووت و خواردنی سەرەکی خەڵکی ئەو سەردەم و ساڵانەیە کە تێیدا دەژین .
هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی کە سەرفترەیان بەخواردن دابەشدەکەن لەسەر سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەتوانن هەر خواردنێکی دیکە دیاری بکەن کە قوتی خەڵکە وەکو : نۆک و نیسک و برنج و فاسۆلیا .
بۆیە ئەگەر ماڵێک سێ کەس بن ئەتوانن هەرکەسێکیان بەجۆرێک بێت لە خواردن ، سەرفترەی کەسێکیان برنج بێت .
هی کەسێکی دیکەیان نۆک بێت.
کەسێکی دیکەش فاسۆلیا بێت .

خۆ ئەگەر لەسەرووی سەرفیترە بە سەدەقە و خێر : « ئاو تەماتە و ڕۆن و شەکری و چکلێت» بکڕێت بۆ ئەو ماڵەی سەرفترەی پێ دەدرێت ئەوا زۆر باش ترو بەرەکەت دار ترە .

بەم شێوازەش ئەو کەسەی کە سەرفترەکە وەردەگرێت سوودی لێ وەردەگرێت :
١- برنجی لەلا کەڵەکە نابێت پێویست بە فرۆشتنەوەی بکات.
٢- پێویست ناکات بچێت خۆراکی دیکەی جەژن بکرێت .
٣- ئەو پارەی کە دایدەنێت بۆ خواردنی حەژن دەتوانێت پێداویستیەکی دیکەی خۆی پێ بکرێت .

والله أعلم

15/03/2026

ئەمشەو شەوی 27 شەوی قەدری پیرۆز ان شاءاللە
سورەتی بەقەرەی کامل تێدا بخوێن
سورەتی الملك الاخلاص
دوعا بۆ مردوەکانتان بۆ دایک و باوکتان
بۆ ئەو کەسانەی خراپن
بۆ ئەوکەسانەی زیانیان هەیە
بۆ ژیانت ڕزقت
بۆ قەبر و قیامەتت
لەم شەوەدا تا بانگی بەیانی واز لەهەموو شتیك بهێنە یادی خوابکە تەنها شەوێك 83 ساڵت دەداتی بەعیبادەت

Address

ئیسلام بناسە
Sulaimania
MJRQS

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئیسلام بناسە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share