18/03/2026
سیستەمی ئەسیکۆدا (Asycuda World): ئەسیکۆدا کورت کراوەی Automated System for Customs Data لە ئێستادا عێراق کار بەم سیستەمە جیهانییە دەکات بۆ دیجیتاڵکردنی ڕێکارەکانی گومرگی.
ئەسیکۆدا چییە؟ سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە کە ڕێگری لە مامەڵەی کاغەزی و گەندەڵی دەکات. کاتێک بارەکەت دەگاتە سنوور، دەبێت هەموو بەڵگەنامەکان وەک (Invoice, Packing List, Certificate of Origin) لەم سیستەمەدا داخڵ بکرێن. سیستەمەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی باج و گومرگەکە ئەژمار دەکات و بارەکەت دەخاتە یەکێک لە سێ ڕێڕەوەکە.
ڕێڕەوی سەوز: (بۆ پشکنینی خێرا)
ڕێڕەوی زەرد: (پێداچوونەوەی بەڵگەنامەکان)
ڕێڕەوی سوور: (پشکنینی فیزیکی ورد)
تێگەیشتن لەم سیستەمە و راستی و وردی لە بەڵگەنامەکانت، واتە خێرا دەرچوونی کاڵاکەت لە گومرگ و نەدانی غەرامەی دواکەوتن.