زانياري كشتي

زانياري كشتي diyar

چەند زانیاریەک ۱-گۆشت هەتاکو نەکوڵێت خوێی تێ مەکە چونکە خوێ گۆشت جیڕ ئەکات.۲-نۆک و فاسۆلیا و گۆشت و .......هتد لە مە نجە...
08/03/2021

چەند زانیاریەک

۱-گۆشت هەتاکو نەکوڵێت خوێی تێ مەکە چونکە خوێ گۆشت جیڕ ئەکات.

۲-نۆک و فاسۆلیا و گۆشت و .......هتد لە مە نجەڵی ئیستیل بکوڵێنە زوتر ئەکوڵێت.

۳-برنج ئەگەر مایەوە کردتە سەلاجە واباشترە ۱ یان۲ لیمۆ
لەسەربرنجەکەدابنێیت چونکە تام و بۆنی وەک خۆی دەمێنێتەوە.

4-ئەگەرشۆرباسوێربو پەتاتە قاژبکەو بیکەرەناوی خوێکە هەڵ ئەم ژێت.

۵-ئەگەربرنج شل دەرچوو پارچەیەک قوماشی خام بخەرە سەربرنجە کە و سەری مەنجەڵەکە داپۆشە ، بەڵام ئەگەر برنجەکە ڕەق دەرچو عەلاگە بخەرە سەری باش ئە بێت.

٦-ئەگەرهات و دەستت سوتا بە ڕۆن یان ئاوی گەرم ئەوا دەستت بخەرە ناو ئاردەوە چونکە ئێشی نامێنێ

بەهیوام سودی لێببینن

گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و تۆو كه‌تان، ده‌بنه‌ هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی قژدنكه‌گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و تۆو كه‌تان به‌ چه‌ندین به‌های ...
21/02/2021

گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و تۆو كه‌تان، ده‌بنه‌ هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی قژ

دنكه‌گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و تۆو كه‌تان به‌ چه‌ندین به‌های خۆراكی وه‌ك ڤیتامین E، چینكۆ و سێلێنیۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن.

٢٨ گرام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ نزیكه‌ی له‌ سه‌دا ٥٠ی پێویستیی ڤیتامین E پڕ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕێك له‌ ڤیتامینه‌كانی Bیش له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌م ڤیتامینانه‌یش بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی قژ پێویستن.

هه‌روه‌ها تۆوه‌كانی وه‌ك تۆو كه‌تان و تۆو چیا ترشه‌ چه‌وره‌كانی ئۆمێگا-٣ له‌خۆ ده‌گرن. ئه‌و ترشه‌ چه‌ورانه‌ش بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی قژ پێویستن.

٢٨ گرام تۆو كه‌تان ٦،٣٨٨ مایكرۆگرام ترشه‌ چه‌وری ئۆمێگا-٣ له‌خۆ ده‌گرێ. واتا له‌ ١٧٨ گرام گۆشتی سه‌له‌مونی سروشتی (نه‌ك هی ئه‌ستێڵك و حه‌وزی ماسی) زیاتر ترشه‌ چه‌وری ئۆمێگا-٣ی تیادایه‌.

تۆو كه‌تان هه‌روه‌ها جۆره‌ ترشه‌ چه‌ورێكی ڤیتامین-٣ بۆ له‌ش دابین ده‌كا، كه‌ له‌ ماسییه‌ چه‌وره‌كاندا هه‌یه‌؛ به‌ڵام له‌ش ناتوانێ به‌كاری بهێنێ.

بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌ به‌های خۆراكی به‌ باشترین شێوه‌، وا باشه‌ تۆو كه‌تان به‌ قاوه‌كوت بكوتن و له‌گه‌ڵ ناوكه‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ (به‌ خاوی) تێكه‌ڵی بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ بیخۆن.

سه‌رچاوه‌: healthline

بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه‌ له‌وه‌ی سوودتان له‌و بابه‌ته‌ بینیووه‌، تكایه‌ لایكتان بیر نه‌چێ. تاكوو هاوڕێ و ئازیزانیشتان سوودمه‌ند بن له‌وه‌، ئه‌و زانیارییانه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌ش بكه‌ن

بۆچی_خورما_بە_تاك_بخۆین ؟سەلماندنی زانستی بۆ فەرمودەیەکی پێغەمبەر (د.خ.) کەدەفەرموێ :ئەگەر خورماتان خوارد بەشێوەی تاک بی...
20/02/2021

بۆچی_خورما_بە_تاك_بخۆین ؟

سەلماندنی زانستی بۆ فەرمودەیەکی پێغەمبەر (د.خ.) کەدەفەرموێ :
ئەگەر خورماتان خوارد بەشێوەی تاک بیخۆن واتە ۱.۳.۵.۷
نەک جووت)بزانه بؤ ؟؟
خواردنی خورما بە ژمارەی تاک کاربۆهیدراتی پێویست بە لەشی مرۆڤ دەبەخشێت و، بە پێچەوانەوە خواردنی خورما بە ژمارەی جووت ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکات و زیانی تەندروستی لێدەبێتەوە.

خواردنی خورما بە ژمارەی تاک سەرەڕای ئەوەی کاربۆهیدرات بە لەش دەبەخشیت، لەش دەپارێزێت لە تووشبوون بە زۆرێک ناخۆشی و چارەسەرکردنی جۆرەها نەخۆشی دیکە، بەڵام خواردنی خورما بە ژمارەی جووت ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیادده كات و زیانی گەورە بەوکەسانە دەگەیەنێت کە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، و ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشدا بەرز دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

هەر لە کۆنەوە خورما بە خۆراکێکی سەرەکی و ڕۆژانەی مرۆڤ دانراوە، چونکە لەو کاتەدا جۆرەکانی خواردن ئەوەندە زۆر نەبووە، بۆیە تەنها بە خواردنی خورما شوێنی پێویستی ئەو خۆراکانەیان پڕ کردوەتەوە، گەر خورما نەبوایە، سێیەکیان بە هۆی نەخۆشی و نەبوونی کەرتی تەندروستییەوە گیانیان لەدەست دەدا.

دەبێت ڕۆژانە حەوت دەنک خورما بخورێت تا ئەو سودانە بە جەستە بگەیەنێت کە لە خوارەوە باسی دەکەین.
منداڵان دەبێت ڕۆژی ٣ دەنک خورما بخۆن.

سودەکانی خواردنی خورما بە ژمارەی تاک:

- چارەسەرە بۆ کەمخوێنی، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاسن و مس.

- ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.

- توانا و زیرەکی مرۆڤ زیاد دەکات.

- چارەسەری برینی گەدە(قرحە) دەکات و ترشەڵۆکەکەی کەمدەکاتەوە.

- ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

- ڕێژەیەکی زۆر فلۆری تێدایە کە ڕیگە لە ڕزینی ددانەکان دەگرێت و هەوکردنی پووک چارەسەردەکات.

- سیلینیۆمی تێدایە کا ماددەیەکە بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە و ڕێگە لەدروستبوونی دەگرێت، بۆیە ئەو ناوچانەی دارخورمای لێڕواوە دانیشتوانەکەی بە دەگمەن توشی شێرپەنجە دەبن.

- کالیسیۆمی تێدایە کە ئێسک بەهێز دەکات و چاەسەری ئێسکەنەرمە دەکات.

- گرنگە بۆ چارەسەری ئەوکەسانەی تووشبوون بە حاڵەتی توڕەبوون، کە کاردەکات لە ئارامکردنەوەی دەروونیان.

- چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات.

- پێست دەپارێزێت لە وشکبوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی پێست دەکات.

- ماسولکەکەن بەهێزدەکات، بە هۆی بوونی ڤیتامین C تیایدا.

بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا شتێکی ئاساییە و زۆربەمان توشی دەبین، بەڵام دەبێت بزانین کە چەند شتێک هەن کە زیاتر کاریگەری...
19/02/2021

بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا شتێکی ئاساییە و زۆربەمان توشی دەبین، بەڵام دەبێت بزانین کە چەند شتێک هەن کە زیاتر کاریگەریان لەسەر دروست بوونی ئەو بۆنە ناخۆشە هەیە.

١- وشک بوونەوەی ناو دەم

٢- چەند خۆراکێکی دیاریکراو وەک پیاز و سیر و تور.

٣- چەند کێشەیەکی تەندروستی لە دەم و ددانەکاندا.

رێگاکانی چارەسەرکردنی:

- دوای هەموو دان پاکردنەوەیەک پاکەرەوەیدەم بەکارمەهێنە

- لە کاتی خەودا دەمت مەکەرەوە.

- لە بری پاکەرەوەی دەم هەندێک جار زەیتی زەیتون یان جۆرێکی تر لە زەیتە بێزیانەکان بەکاربهێنە.

- زیادەڕوەی مەکە لە خواردنەوەی قاوەدا.

- جگە لە پاکردنەوەی دانەکان، زمانیشت پاک بکەرەوە.

- هەوڵدە زیات لە ڕێی لوتەوە هەناسە بدەیت.

سوودە تەندروستیەکانی بروکلی 🥗یەکێک لە سەوزە بەسودەکان کە سەر بە خێزانی قەڕنابیتە، پێکھاتووە لە چەند ماددەیەک بەسود کە دە...
18/02/2021

سوودە تەندروستیەکانی بروکلی 🥗

یەکێک لە سەوزە بەسودەکان کە سەر بە خێزانی قەڕنابیتە، پێکھاتووە لە چەند ماددەیەک بەسود کە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشیە مەترسیدارەکان بە تایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە.

لە گرنگترین سودەکانی بروکلی کە وادەکات لە ژەمەکانی خواردندا بەکاریبھێنیت:

- بەرگری دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزبونەوەی فشاری خوێنیان ھەیە دەتوانن سود لە بروکلی ببینن بەھۆی زۆری پێکھاتەی ڤیتامبن (k).

- نەخۆشی دڵ و خوێن بەرەکان، بروکلی رێژەیەکی بەرز ماددەی (سلفورافینی) تێدایە، کە پڕۆتینێکی بەسودە بۆ وریاکردنەوەی بەشەکانی خوێنبەرەکان دورخستنەوەی لە گیران.

- پێست، بروکلی پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و بە گەشاوەی دەیھێڵێتەوە بەھۆی ماددەی گلوکۆرافانین کە یارمەتی دیارنەمان و دواکەوتنی چرچی پێست دەدات.

هونەری مامەڵەکردن لەگەل خەلک ۱-نابێ ھەموو ئەوشتانەی دەی زانی لەسەر بەرامبەرەکەت لەیەکەم دیدارو چاو پێکەوتندا بیدرکێنی، د...
14/02/2021

هونەری مامەڵەکردن لەگەل خەلک

۱-نابێ ھەموو ئەوشتانەی دەی زانی لەسەر بەرامبەرەکەت لەیەکەم دیدارو چاو پێکەوتندا بیدرکێنی، دانایی ئەوەیە بەئەندازەی پێویستی و لەکاتی پێویست دانەبێ ھیچ باس نەکەی.

۲-بەھیچ شێوەیەک نابێ عەیب و کەم و کوڕیەکانی باس بکەی ولەڕوی بدەی، ڕاستیەکان ڕون کەوە خۆی حاڵی دەبێت.

۳-ئاگات لێ بێت خۆت لەو بەزاناتر و چاکتر نیشان نەدەی، ئەگەروات کرد دڵ وعاقڵی دادەخات وھیچت لێ وەرناگرێ.

٤- گەر ویستت ئامۆژگاریێکی بکەی کۆمەڵێک لەچاکەکانی باس بکەو لەئاست کەم وکوڕیەکانی چاوت بنوقێنە.

٥- گەر قسەی گەمژانەشی کردن، نەک تۆ بەگەمژە سەیری کەی وگوێ بۆقسەکانی نەگری، بڵێ ئەوە بۆچونی تۆیە بامنیش بۆچونی خۆمت پێ بڵێم بزانە چۆنە.

٦-بەڕوی خۆش وزەردەخەنەوە ڕوبەڕوی بوەستە، نەکەی دەم وچاوت گرژبکەی با زۆریش دژی قسەکانت بێت.

۷-لەپێش چاوی خەڵک ئامۆژگاری نەکەی و بەتەنیا و لەشوێنی تایبەت، بەقسەی نەرم وخۆش و زۆریشی لێ نەکەی قسەکەت لێ وەربگرێ.

۸-ئەگەر کەم و کوڕیەک لەخۆت دا ھەبوو نەچی ئەوئامۆژگاری بکەی وازی لێ بێنێ و گەر ناچاریش بوی: بڵێ من و زۆرکەسی تر ئەوعەیبەمان ھەیە ،خوالێمان خۆش بێت.

۹- ئەگەر بەخراپی ماڵەی لەگەڵ کردی بەخراپە وەڵامی مەدەوەو بڵێ خوا بمان بورێ .

۱۰-بەدەنگی نزم گفتۆگۆ بکەو دەنگت بەرزنەکەیەوە گەر ئەویش دەنگی بەرزکرد، بادەنگیشت نەبیستێ.
۱۱-ئەگەر ئەوکەسە بەتەنیا ھەڵەیێکی کردبوو کەسی تری لەگەڵ نەبو و لەگوناھەکەشدا نەمابوو، کاتی ھەڵەکردنەکە پێی مەڵێ ھەڵی بگرە بۆکاتێکیتر باوانەزانێ ھەڵەکەت لێی دیوە بەناڕاستەوخۆ بۆی باس بکە.

۱۲- خۆت بەدوربگرە لەجنێو و قسەی ناشیرین بەوکەسەی ھەڵەی کردووە، بەنەرمی و قسەی جوان ھەڵەکەی بۆڕاست بکەوە.

۱۳- واپیشان نەدەی کەتۆ فریشتەی و ئەو شەیتان، بەڵکو خۆت بەبەندەیێکی کەم تەرخەم و تاوانبار پیشان بدە.

۱٤-گەر لەکاتی گفتوگۆ ھەڵەیەکت کرد یەکسەر پەشیمان ببەوە بەئاشکرا با خۆبەزل زانین نەت گرێ، بەوە لەچاوی بەرامبەرت گەورە دەبی نەکەی وابزانی خاڵی لاواز و دۆڕانتە.

۱٥-ھەمیشە بەبێ ئاگاداری ئەو دوعای ھیدایەتی بۆ بکە و نەک گەر پشتی تێکردی بەخراپە باسی بکەی.

📢 زۆر گرنـگە تـکایـە بـخوێـنەوە چـۆن دەزانـین کامـەڤیـتامینت کـەمە....نیـشانەکانی کـەمی ڤیـتامین A.١ـ بیرکزی٢ـ لێوقڵیشان...
09/02/2021

📢 زۆر گرنـگە تـکایـە بـخوێـنەوە چـۆن دەزانـین کامـەڤیـتامینت کـەمە....
نیـشانەکانی کـەمی ڤیـتامین A.
١ـ بیرکزی
٢ـ لێوقڵیشان
٣ـ بێزاربوون لەرووناکی
ئارەق کردنەوەی زۆر
چارەسەکردن.
خواردنی ماست وپەنیرـقەیماخ ـ سەوزەـ سپیناخ
گێزەرـ کاهووـ تەماتەـ پاقلەوبابەتەکانی ـ قۆخ ـ پرتەقاڵ
نیشانەکانی کەمی فیتامین B.
1ـ هەمووکات هەست بەماندووبون دەکات
٢ـ بوونی خوێنی پووك
٣ـ برینەکانی بەئاسانی ساڕێژنابن

چارەسەرکردن
خواردنی جگەرـ زەردێنەی هێلکەـ سەوزەـ میوەـ سپیناخ ـ گێزە..
چۆدەزانی ڤیتامین C.کەمە.
ووشك بوونەوەی دەم ـ پێست قڵیشان

چارە سەرکردن.
خواردنی جگەرـ ترش ـ شەربەتی لیموـ پرتەقاڵ ـ لالەنگی
شلك ـ توو ـ سێوو
چۆن دەزانی ڤیتامین Dکەمە.
ئازاری پشت ـ قژرووتانەوە. هەست بەماندوێتی.
چارەسەرکردن.
خواردنی ماست ـزەردێنەی هێلکە ـ چوونەبەرخۆر

چۆن دەزانی فیتامین Eکەمە.
نیشانەکانی
هەست کردن بەماندوبوون ـ زووچاک نەبوونەوەی برین.
چارەسەرکردن
خواردنی ـ سەوزەـ کاهوو ـکەرەووز ـ سپیناخ .

بەهیوای تەندرووستی باش بۆهەمووان

وەرگیراوە

بەردی گورچیلەبەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. بە شێوەیەكی ئ...
07/02/2021

بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. بە شێوەیەكی ئاسایی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروست كردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، ئەو كات كانزاكان دەبن بە كریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەكەی دروست بوونی بەردی گوڕچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیەكان پێكهاتوون لە كالیسیۆم.

هاتنەخوارەوەی بەردی گوڕچیلە زۆر بەئازارە، ژانەكە بەزۆری لە تەنیشتەكانی پشت دەست پێدەكات، هەروەها ژانەكە دەداتە بەشی خوارەوەی سك و ناوچەی بنی سك.

نیشانەكانی:
تاكو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەچێتە خوارەوە ئەوا ئەستەمە ەەست بە ‌بوونی بكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛
- ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە" و خوار پەراسووەكان.
- گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەك تاكو ٦٠ خولەك بخایەنێت.
- ژانەكە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك.
- بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز.
- ئازار لە كاتی میزكردن.
- هێڵنج و رشانەوە.
- تا و لەرز هەندێك جار.

هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە
یەکێک لە گرینگ ترین هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە لە جەستە دا، کەمم بوونی ئاوی جەستەیە. ئەو بەردانە زۆرتر لە کەسانێک دا دەبیندرێن کە لە ڕۆژ دا، کەمتر لە 8 تا 10 لیوان ئاو دەخۆنەوە. ئەگەر ئاوی پێویست بۆ شل کردنەوەی ئەسید ئۆریک نەبێت، دەبینین کە میزەکە ئەسیدی تر دەبێت کە ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

لەچ كاتێكدا نەشتەگەری پێویستە :�- زۆر گەورە بێت یان لەكاتی گەشەكردندا بێت.�- دوای ئەو ماوەیە كەبۆت دادەنرێت كەبێتە دەرەوە، گەر نەهاتە دەرەوە.�- ئازاری هەمیشەیی.�- بەرد رێگر بێت لەهاتنە دەرەوەی میز بەبۆری میزدا.�- زیادكردنی ئیلتیهاب لەناو میزدا.
�ئەگەر لەرابردوودا بەردی گورچیلەت بووە، ئەوا خۆت لەم خاڵانەی خوارەوە بپارێزە:�1. دەستكردن بەرجیمێكی هاوسەنگ.�2.دوركەوتنەوە لەخواردنەوەی ئاوی كریپ فروت (جۆرێكە لەمیوە لەپرتقاڵ گەورەترە).�3.خواردنەوەی ئاوی لیمۆی تازە.�4.راوێژكاری كردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆر.

خۆپاراستن

لە زۆربەی بارەكاندا دەتواندرێت خۆ بپارێزرێت لە بەردی گورچیلە بە چەند گۆڕانكاریەكی بچووك لە شێوازی ژیانی رۆژانە. ئەگەر ئەم گۆڕانكاریانە سەری نەگرت یا بەردەكە لە گەورەبوون دابوو ئەو كات پزیشكی پسپۆڕ لە بواری میزەڕۆ دەرمان دەنووسێت.
گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە ١٤ پەرداخ ئاو یا ٣.٣ لیتر لە شلەمەنی. لە كەش و ھەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە.
ھەروەھا رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێك لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بكە" مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگەرە لە خواردنەوە شەربەتی پاودەری لیمۆ.
ئەگەر بەردی گورچیلە جۆری كالیسیۆم ئۆگزالەیت بێت، ئەوا پزیشكان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند كەم بكرێنەوە كە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەك رێواس، چەوەندەر، پاقڵە، كەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، كونجی، باوی.

سەرباری ئەمانەش، لێكۆڵینەوەكان ئەمەیان دەرخستەوە كە ئەو خۆراكانەی كە بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانلەبەریان كەم تێدایە زۆر بە باشی چانسی دروست بوونی بەردی گورچیلە كەم دەكەنەوە. هەرچی كالیسیۆمە، كەم كردنەوەی خۆراكی دەوڵەمەند لە كالیسیۆم دیارنییە كە ئایا دەبێتە ھۆی كەم كردنەوەی مەترس دروست بوونی بەری گورچیلە یان نا، بەڵكو بە پێچەوانەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە ئەو ئافرەتانەی كە بەرھەمی شیر "دەوڵەمەند لە كالیسیۆم" زۆر دەخۆن ئەوانە كەمتر لە مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلكەدان.

دەرمان؛ وەرگرتنی دەرمان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە پێویستی بە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ ھەیە.
بە رێژەی لە (٧٠%) بە دەرمان لادەبرێت بەتایبەت ئەگەر بەردەكە بچوكبێت یان شكاندنی بە لەیزەر و وردكردنی، بەڵام ئەگەر لە (١٥) ملم زیاتر بوو ئەوا بە نازور و بە بەكارھێنانی ئامێرێك كە بەردەكە دەشكێنرێت دەردەھێنێت و چارەسەر دەكرێت وە ئەگەر بەم رێگەیانە چارەسەر نەكرا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

* زۆرتر بەردە بچووكەكان لەڕێگای میزەوە دێنە دەرێ بەم جۆرە سەرەتا لە گورچیلەوە بەھۆی میزەوە بەبێ ھیچ كێشەیەك بەڕێگای ھاتنە خوارەوەی میزدا دێتە خوارێ ( بۆری میز ) بۆ ناو میزەڵدان ئەگەر لە ڕێگا ئەم بەردە لە شوێنێكدا گیرا ئازارێكی زۆر دروست دەبێت و لەم حاڵەتەدا دەرمانی ئارام كەرەوەی زۆر بەھێز بەكاردەھێنرێت ، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەردەكە ئەوەندە گەورەبێت كە نەتوانرێت لەبۆری میزەوە بێتە دەرێ پێویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێت و دەربھێنرێ.

07/02/2021

چەند یاسایەک لەوانەیە ژیانت بگۆڕێت بۆ باشتر :

1 - نھێنیەکان لە گۆڕ بنێ، ئەدەبێکە لە ئەدەبی جیابونەوە.
2 - بە ھێز بە تا نەبیتە مایەی بەزەی کەس.
3 - زۆر ڕۆ مەچۆ لە خۆشەویستی خەڵک تا نەشکێیت.
4- لە ھەموو شتێکدا مامناوەند و ھاوسەنگ بە جگە لە عیزەتی
نەفست.
5- گوێ لە کەسانی دیکە مەگرە دەرباری من .... لە خۆم ببیستە.
6- ئەگەر ڕێزت لە دڵی کەسێکی خۆشەویستت بەدی نەکرد، کەواتە
بڕۆ.
7- ھەر دەرگایەک لە لایەن خاوەنەکەیەوە بەڕووتا داخرا ئەوا بەھیچ
شێوەیەک لەو دەرگایە جارێکی دیکە مەد.
8- ڕۆژەکانت جارێکیتر ناگەڕێتەوە، کارێک بکە دڵخۆشی بیت.
9- بە ھۆی سەڕاحەتەوە با ھەموو جیھان لە دەست بدەیت باشترە
لەوەی بە دوورووی دڵی خەڵکی بەدەست بھێنی.
10- دڵێک ھەڵبژێرە، نەک ڕوخسار.
11- کردارەکان ڕاستی خۆشەویستی نیشان دەدات بەڵام ھەموو
لەڕوی قسەکردن فەیلەسوفن.
12- پارێزگاری لە دڵت بکە بۆ کەسێک شیاوی بێت.
13- ئەگەر لە مەبەستی من حاڵی نەبوویت ئەوا ڕاڤەی مەبەستەکەم
مەکە بە ویستی خۆت.
14- پێش ئەوەی وابەستە ببیت بە کەسێک ئامادە باشی بکە بۆ کاتی
ڕۆشتنی.
15- شتێک بە چاو نەتبینی مافی ئەوەت نیە باسی بکەیت.
16- گومانی باشت بێت بەرامبەرم یان گومانە خراپەکانت بە دور بکرە
لێم.
17- بۆ ئەوەی نەکەوی پشت بە ھیچ مرۆڤێک مەبەستە.
18- لە ژیاندا سادەو ساکار بە بەڵام خەونەکانت بە ھێز بە دەستی
بھێنە.
19- چاودێری شوێنێک مەکە لەدەستت داوە، کەمێک بەزەییت ھەبێ
بە دڵتا.
20- ئەگەر ھەستت کرد ئەو شوێنە بۆ تۆ نیە، مەجەنگێ بۆی.
21- وریابە ھیوا لە دەست مەدە.
22- ئەم سێ شتە بە ھیچ شێوەیەک نەیکەیتە قوربانی ( خێزانت ،
دڵت ، کەرامەتت )
23- بریار لەسەر ڕابردووی کەسەکان مەدە.
24- ئەگەر پارە و سامان لە دەست بدەیت ئەوا ھیچت لە دەست
نەداوە.
25- لەوە گەورەتر بە تاوانەکانت زۆر بکەیت بە باسکردنی خەڵک.

.

جیاوازی نێوان ئاوی سارد و ئاوی گەرم ||- ئاوی سارد تەرکیز زیاد دەکات ، ئاوی گەرم پشوو بە ماسوولکەکان دەدات.- ئاوی سارد جو...
05/02/2021

جیاوازی نێوان ئاوی سارد و ئاوی گەرم ||

- ئاوی سارد تەرکیز زیاد دەکات ، ئاوی گەرم پشوو بە ماسوولکەکان دەدات.

- ئاوی سارد جوانی بە ڕووخسار دەدات و لەش چالاکتر دەکات ، ئاوی گەرم لەش پاکتر دەکاتەوە و کونە ووردیلەکانی پێست دەکاتەوە.

- ئاوی سارد چەوری لەش دەسووتێنی ، ئاوی گەرم پیسی لەش پاک دەکاتەوە.

- ئاوی سارد شێوازی خەو باشتر دەکات ، ئاوی گەرم دوو دڵی و نائارامی کەم دەکاتەوە.

- ئاوی سارد چالاکی و ووزەی لەش زیاد دەکات ، ئاوی گەرم ماندوێتی کەم دەکاتەوە.

- ئاوی سارد توانای بەرهەمهێنان زیاد دەکات ، ئاوی گەرم ئازاری سەر کەم دەکاتەوە.

- ئاوی سارد بەرگری لەش زیاد دەکات ، ئاوی گەرم تەندوستی لووت باشتر دەکات و پیسی کەم دەکاتەوە.

9 سودی‌ سه‌رسورهێنه‌ری‌ بادام(  باوی )بادام خۆراكێكی به‌تام و پر له‌ ماده‌ی‌ خۆراكیه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س حه‌زی‌ پێده‌كات....
04/02/2021

9 سودی‌ سه‌رسورهێنه‌ری‌ بادام( باوی )

بادام خۆراكێكی به‌تام و پر له‌ ماده‌ی‌ خۆراكیه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س حه‌زی‌ پێده‌كات.

سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ بادام چین؟

1-كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ سەکتەی دل: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ 5 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام به‌كارده‌هێنن، %50 مه‌ترسی‌ توشبوونیان بە سەکتەی دڵ كه‌متره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن، به‌گوێره‌ی‌ The lama linda قوتابخانه‌ی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌.

2-نزمكردنه‌وه‌ی‌ كولیسترولی‌ خراپ: بادام زیاد بكه‌ بۆ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانت، چونکە كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌ خویندا، به‌گوێره‌ی‌ Dr.Gene spiller.

3-دیواری‌ خوێن به‌ره‌كان ده‌پاریزێت له‌ خراپ بوون: له‌توێكلی بادام مادده‌ی‌ Flavonoids له‌گه‌ل فیتامین E هەیە كه‌ هه‌ردووكیان رێگری له‌ نه‌خوشیه‌كانی‌ دڵ ده‌كه‌ن.

4-بادام یارمه‌تی‌ به‌ هێز بوونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات: بوونی‌ فوسفور له‌ باده‌م یارمه‌تی‌ به‌ هیز بونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات.

5-بادام چه‌وری‌ له‌ش رێك ده‌خات و یارمه‌تی‌ دابه‌زینی كێشی‌ له‌ش ده‌دات: له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کە بادام زۆر چه‌وره‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باده‌م ده‌خۆن باریکترن له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌رگیز باده‌م ناخۆن، هەروەها ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 2 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام ده‌خۆن %30 ئه‌گه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌شیان زیاتره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن.

6-بادام رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زینێت ئه‌گه‌ر له‌ پاش ژه‌مه‌كان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت.

7-بادام كاری‌ مێشك باشتر ده‌كات: بادام پێکهاتووه‌ له‌ فیتامینی‌ ریبوفلافین و مادده‌ی‌ خۆراكی‌ بەسود، كه‌ چالاکی مێشك زیاد ده‌كات و مه‌ترسیه‌كانی‌ نه‌خوشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

8-بادام مادده‌ی‌ خۆراكی‌ ده‌به‌خشێت به‌ سیستمی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان: به‌گوێره‌ی‌ Ayurveda بادام یارمه‌تی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ زیره‌كی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان ده‌دات.

9-بادام رێژه‌ی‌ ئه‌لكالی‌ له‌له‌شدا رێك ده‌خات: بادام یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ که‌ پرۆتینی تێدایە، ئه‌مه‌ش فرمانی‌ ئه‌لكالی‌ ریك ده‌خات، كاتێك له‌شت ئه‌لكالی‌ پێویستی نیه‌ ئه‌وه‌ش تووشی‌ پوکانه‌وه‌ی‌ ئیسک و که‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ش دەکات.

سوودە تەندروستیەکانی هەبوونی ڕووەک لە ماڵەکەت ۱- هەواى ژوورەكەت يان ماڵەكەت پاك دەكاتەوە ، بەمەش ئؤكسجينى چڕترو خاوێن تر...
03/02/2021

سوودە تەندروستیەکانی هەبوونی ڕووەک لە ماڵەکەت

۱- هەواى ژوورەكەت يان ماڵەكەت پاك دەكاتەوە ، بەمەش ئؤكسجينى چڕترو خاوێن تر بە تۆ دەبةخشێ .
٢- فشارى دەروونى كەم دەكاتەوە
٣- ئاستى دڵەڕاوکێ كەم دەكاتەوە
٤- هۆكارە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانى خەمۆكى
٥- هەبوونى ڕووەك لە ژوورەكەت خەوێكى باشترو قووڵترت پێ دەبەخشێ دوورت دەخاتەوە لە خەوزڕان
٦- ئاستی داهێنان زیاد دەکات
٧- هيلاكى و ماندوو بوون كەم دەكاتەوە
٨- هەڵس و كەوت و ميزاج باشتر دەكات
٩- هۆشيارى و تەركيزى مێشك باشتر دەكات
١٠- جوانیيەكى سەرنج ڕاكێش بە ماڵەكەت بە ژوورەكەت دەبەخشێ ، بەمەش چاوت حەزى پێ دەكات و هەستێكى خۆشت لە لا دروست دەكات

Address

Diyar
Irbil
654321

Telephone

07503795677

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانياري كشتي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category